بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی کوردستان بە گشتى و بە تایبەتى خەڵکى #هەولێر# و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم، بەو هیوایەم ساڵی نوێ ساڵی خێر و خۆشی و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی و باشتربوونی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان بێت.
جارێکی دیکە ساڵی تازە لە هەموو لایەک پیرۆزبێت و هەر لە خۆشى و کامەرانیدا بن. [1]
#ئومێد خۆشناو#
پارێزگاری هەولێر
#01-01-2023#