ڕووداوەکەی #هوانە# دەرخەری ئەوەیە سیاسیەتی حیزبی حوکمڕان چی بەسەر ئەم شار و وڵاتە هێناوە
ڕووداوەکەی هوانە و هەموو ئەو ڕوداوە هاوشێوانەی لەمساڵەی 2022 دا ڕوویاندا، سەلمێنەری ئەوەن کۆمەڵگە بەرەو چ هەڵدێرێک دەبەن، دەرخەری ئەوەن سیاسیەتی حزبی حوکمڕان چی بەسەر ئەم شار و وڵاتەیە هێناوە، ئەمە ڕووداوێکی ئاسایی نییە و بڕوات و کۆمەڵگا بەسەر دوو ڕا دابەش بکات، بەشێکیان پشتیوانی لێدان و کوشتنی ژن بکەن، بەشێکیان ئیدانەی بکەن.
ئەم ڕووداوە پێویستە ستۆپ بە هەمووان بکات، پێویستی بەوە لایەنێک پێداچونەوەی جدی بکات لە خێزان بە خێزان بپرسرێتەوە لەسەر پەروەردەی تاکەکانیان.
ساڵی تازە نازانم بە چ خەمێکەوە پیرۆز بکەین دوای چەندین ساڵ لە دروشم و شعاری گەورە چاوەڕێی ئەم جۆرە ڕووداوانە بین لە شاری ڕۆشنبیری! [1]
#ڕێزان شێخ دلێر#