لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی،
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی گوژمەی یەک ملیار و 985 ملیۆن دیناردا، بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەریی لافاو لە گوندی گردجووتیار لە نزیک شاری
هەولێرهەولێر. ئەم گوژمەیە بەشێوەی نەختینە و بە قۆناغ لەسەر بوودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جێبەجێ دەکرێت.
ڕێگریکردن لە لافاو و کەمکردنەوەی زیانەکانی لە شارە جیاجیاکانی کوردستاندا یەکێکە لە کارە سەرەکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش ڕێوشوێنی جیاجیا دەگیرێنەبەر.
[1]