لە دیدارەکەدا سەرۆک
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی چەند ساڵەی نزار ئامێدی کرد کە یاوەرێکی نزیکی سەرۆک مام
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی بووە و خزمەتێکی بەرچاوی لەسەرۆکایەتی کۆماری ئێڕاق پێشکەش کردووە. وتیشی، دڵنیام لەم بەرپرسیارێتییە نوێیەشدا بە هەمان ڕۆحیەت و ئەزموونی دەوڵەمەندی خۆتانەوە کار دەکەن و خزمەتێکی بەرچاوی گەل و وڵات دەکەن.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگەی ئێڕاق کرا و سەرۆک بافڵ ڕایگەیاند، بەداخەوە گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگەی ئێڕاق و هەرێمی کوردستانیش درووستکردووە، بۆیە ئێمە هاوکار و پشتیوانتان دەبین بۆ هەر هەوڵێک کە لەخزمەت پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەماندایە. وتیشی،
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسی ژینگەی کردووەتە ئەولەویەتی کاری خۆی و هەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمامیش لە هەرێمی کوردستان هەر لەو پێناوەدایە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,228 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!