بەداخو پەژارەیەکی زۆرەوە هونەرمەندی شێوەکاری ناوداری کورد #ئیسماعیل خەیات#
لە سلێمانی بەهۆی نەخۆشیەوە دوا ماڵ ئاوایی کرد
کۆچی دوایی ئیسماعیل خەیات ئاوابوونی ئەستێرەیەکی کەموێنەی ئاسمانی هونەری شێوەکارییە.
ئیسماعیل خەیات سەرەڕای ئەوەی هونەرمەندێکی دیار و کەم وێنە بوو کەسێکی بەهەڵوێست و هەمیشە هونەرەکەی لە خزمەت
دۆزی نەتەوەکەیدا بووە.
بەناوی یەکێتی ژنانی کوردستانەوە پرسە و سەرخۆشی ئاڕاستەی خاتوو #گەزیزە عومەر#ی هاوسەری و مناڵەکانی و تەواوی کەسوکار و بنەماڵە و هونەرمەندان دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین کە گیانی پاکی هونەرمەند شاد و ئارام بێ و بە بەهەشتی بەرین شادبێ. [1]
یەکێتی ژنانی کوردستان
#2022-10-20#