پێناسەی موستەزاد-لێ زیادکراو
بە عەرەبی (مُستَزاد)
موستەزاد: لەو قاڵبە شیعرانەیە کە دەڵێن نزیکەی 150 ساڵە هاتۆتە نێو قاڵبەکانی شیعری ڕۆژهەڵات بە تایبەت کورد و فارس. لە فارسیدا ئەوجەکەی لە دەورانی مەشرووتیەت واتە ئاخری قاجاری و هەوەڵی پەهلەویدا بووە. قاڵبێکە لە شیعری نوێ نزیکترە، عەرووزییە و میسرەعەکانی دوو لەتە، لەتی هەوەڵی سێ یا چوار ڕوکن و لەتی دووەمی کورتترە، قافیەیان وایە دەتوانێ غەزەل بێت دەشتوانێ مەسنەوی بێت.
حەمدی لەم بەستێنەدا سێ موستەزادی هەیە کە لە نەوعی خۆیدا یەکجار بەقەوەتە. جگە لە حەمدی ناڵی و وەفایی و ئاسۆ و مەلا عومەر ساڵحی موستەزادیان هەیە،
هەڵبەت یەکێ لە موستەزادەکانی حەمدی مولەممەعە، واتە بە دوو زمانی کوردی و فارسییە کە دەسەڵاتی حەمدی لە فارسیشدا دەگەیەنێت.
محەمەد سەعید نەجاڕی (ئاسۆ) محەمەد سەعید نەجاڕی (ئاسۆ) [1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,550 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!