کۆمەڵگە ئێوە بە کۆیلەى دەسەڵات و پارە دەبینێت
#مەسعود عەبدولخالق#، نووسەر و ڕووناکبیر لە وەڵامى #سەرۆ قادر#، نووسەر کە لەمیانى بەرنامەیەکى تەلەڤزیۆنیدا وتى: زۆرینەى کۆمەڵگەى کوردى کۆیلەن، سەرۆ قادر ڕاست دەکات کە دەڵێت: کۆمەڵگەى کوردى کۆیلەن، چونکە ئەو کە خۆی سەربە چینی دەسەڵاتدارە خەڵکى بە کۆیلە دەزانن! ئەو سەربە چینێکە کە تەنیا 15%ى کۆمەڵگە پێکدەهێنێت و زۆرینەى کۆمەڵگە بە کۆیلە دەزانن.
وتیشى: ڕاستى بابەتەکە ئەوەیە 85% کۆمەڵگەش ئەوان بە کۆیلە دەزانن بە تایبەت کە ئەو چینە کۆیلەی دەسەڵات و پارە و کۆمەڵێک شتی دیکەن. [1]