ناو: عوسمان
ناوی باوک: عەزیز
ساڵی لەدایکبوون: 1944
شوێنی لەدایکبوون:
سلێمانیسلێمانی
ڕۆژی کۆچی دوایی:
24-08-201724-08-2017
ژیاننامە
مامۆستا عوسمان عەزیز عەلاف لە ساڵی
1944 لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی لەدایکبووە. سەرەتای خوێندنی لە قوتابخانەی گۆیژەی سەرەتایی تەواوکردووە، قۆناغی ئامادەیی لە ئامادەیی سلێمانی کوڕان خوێندووە. لە سەرەتای ساڵی شەستەکان لەگەڵ خانەوادەکەی لە شاری بەغدا نیشتەجێ دەبن. لە ساڵی
1962 عدادیە مەرکەزی بەغدا تەواو دەکات و ساڵی
1969 بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کۆلێژی ئاداب بەشی مێژوو بەدەست دەهێنێت. سەرەتای دامەزراندنی لە ناوەندی سیروان وەک مامۆستای مێژوو دەست بەکار دەبێت و پاشان وەک یاریدەدەری بەڕێوبەر لە ئامادەیی سلێمانی کوڕان بەردەوام دەبێت لە ساڵی
1983 تا
1993 دەبێتە بەڕێوبەری ئامادەی سلێمانی کوڕان، دواتر وەک سەرپەرشتیاری پسپۆڕی مێژوو دەست بەکاردەبێت و پێش کاتی خانەنشین کردن لەسەر داوای خۆی خانەنشین دەبێت، بەڵام وەک سەرپەشتیار خۆبەخشی مافی مرۆڤ کاردەکات و سەرقاڵی وەرگێڕانی پەرتووکە مێژوییەکان دەبێت بۆ سەر زمانی کوردی وەک (بەهای مێژوو، مێژوی نوێی ئێراق، لەسەر قوڕ نووسیان، سەرەتایەک بۆ مێژوی شارستانییە دێرینەکان/ شارستانییەتی دۆڵی نیل و چەند شارستانییەتێکی کۆن فارس-گریک-ڕۆمان، کوورتەیەک لەمێژوی شارستانی نێوان دوو ڕوبار، داود پاشا والی بەغدا، فەرمان ڕەوایی مەملوکەکان لە ئێراق) هەندێک لەم پەرتووکانە بە هاوکاری چەند مامۆستایەک وەرگێڕاون، بەداخەوە تەمەن مەودای نەدا لە خزمەتکردنی کوردستان و مێژوودا بەردەوام بێت. لە ڕێکەوتی 24-08-2017 کۆچی دوای کردووە.
مامۆستا عوسمان عەزیز هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو قومریە کەریم بەگی مەحمود بەگ کردووە، و خاوەنی چوار کوڕن، بە ناوی (ڕەنج، گەنج، ڕێباز، ئاراز)
[1]