دکتۆر #محەمەد خانی# دەڵێت:
لە مەجلیسێک ئامادەبووین بۆ ژن مارەبڕین، کاتێک کوڕەکە هەستا دەستی باوکی کچەکە ماچ بکات، باوکی کچەکە بە کوڕەکەی گوت: لە شوێنی خۆت دانیشە.
من دەستی تۆ ماچ دەکەم ، بەس پیاوی چاک بە لەوسەرەوە بێ ڕێزی بە خۆت و بە کچەکەی من مەکە و کۆمەڵێک خێزان توشی کێشە و شەڕ و ئاژاوە مەکە.
ئینجا پیاوی چاک بن و ژنی چاک بن.
ئەگەر لەترسی قسەی خەڵک و لەبەر قسەی خەڵک، ئەگەر لەبەر سێڵفی و ڕەسم گرتن ژن دەهێنن و شوو دەکەن، پیاوی چاک بن، ژنی چاک بن ئەو کارە هەر مەکەن باشترە. [1]