قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی نیشتمانی ڕواندنی 1 ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەچوارچێوەی پڕۆژەی ئاشتکردنەوەی
سلێمانیسلێمانی و سەوزکردنی کوردستان، گەیشتە سنووری خەلەکان .
ئەمڕۆ 4 شەممە
04-01-202304-01-2023 لە سنووری هۆبەی دارستان و پاوانی خەلەکان هەڵمەتی نەمام ڕواندن لە دارستانەکانی ناوچەکە دەستیپێکرد.
هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئامادەکاریی و ڕێوشوێنەکانی ڕواندنی نەمام لە دارستانی خەلەکان دەستیپێکرد و دوای تەواوبوونی ڕێکارە زانستییەکان ئەمڕۆ هەنگاوی یەکەم لە هەڵمەتەکەمان ڕاگەیاند و دەستمانکرد بە ڕواندنی نەمامەکان، ئاشکراشیکرد چەندین تیم لە سنووری هۆبە و پڕۆژە دارستانیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان لە شار و شارۆچکەکانی تر بەردەوامن لە کارکردن و لە ئامادەکاریدان تا هەنگاو بە هەنگاو کوردستانەکەمان سەوزتر و جوانتر بکەین کە خەم و پەرۆشی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانیش هەر لەو پێناوەدایە تا دارستانەکان بەرفراوانتر و ژینگەکەمان جوانتر بکەین و جگە لە سەوزکردن بەهەمووان هەوڵی پاراستنی ئەو دارستانانەش بدەین کە هەن.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 952 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!