بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و ئەو شەپوڵە سەرما و سۆڵەیەی کە ڕویکردۆتە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی د. #ئارام محەمەد قادر# وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان و بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی کەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان. بڕیاردرا بەپێدانی دەسەڵات بە سەرۆکی زانکۆکانی کوردستان (حکومی و تایبەت) و ڕاگری پەیمانگەکان بۆ ڕاگرتنی دەوام لە کاتی نالەباری کەشوهەوای ناوچەکانیان. [1]
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 843 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!