ناو: لەتیف
نازناو: لەتیف سوور
ناوی باوک: عەزیز
ساڵی لەدایکبوون: 1956
ڕۆژی کۆچی دوایی:
25-11-202225-11-2022
شوێنی لەدایکبوون:
هەولێرهەولێر
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
ژیاننامە
لەتیف عەزیز حەمەد عەلی ناسراو بە لەتیف سوور، ساڵی
1956 لە هەولێر لەدایکبووە، دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە، لە شۆڕشی ئەیلولدا بەشداریکردووە و بۆتە پێشمەرگە لە سنووری بەڕانەتی، ساڵی
1979 پەیوەندیکردووە بە ڕێکخستنەکانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان کە باڵێکی یەکێتی بوو، ڕۆژی 05-01-1981 بۆتە پێشمەرگەی حزبی سۆسیالیستی کوردستان، ساڵی
1983 سەنگەری خەباتی گواستۆتەوە ناو ڕیزەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لە تیپی 86ی دەشتی هەولێر درێژەی بە خەبات داوە، یەکێک بووە لە کادیر و فەرماندە دلێرەکان.
بەشداری لە چەندین داستان و هێرش و بەرگری کردووە لە سنووری مەڵبەندی سێی هەولێر و سنووری سەرکردایەتی و زۆر شوێنی تر و چەند جارێکیش بریندار بووە.
بەر لە ڕاپەڕین فەرماندەی کەرت بووە لە تیپی 86ی دەشتی هەولێر، دوای ڕاپەڕین لە دەزگای ئاساییشی هەولێر خزمەتی کردووە و ڕۆڵی کارای هەبووە لە پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و سەروەت و سامانیان.
لە دوای ساڵی 1996ەوە ئاوارەبووە و لە کۆیە گیرساوەتەوە، لە فەرماندەیی دووی هەولێر درێژەی بەخەبات داوە و چەندین پلەی پێشمەرگایەتی بڕیوە، فەرماندەی هێزی ئامادەی (هەڵمەت) بوو لە ناو شاری کۆیە، فەرماندەیەکی ئازاو خاوەن پێگە بووە.
دەرچووی خولی سەربازی فەرماندەیی گشتییە لە قەڵاچوالان و دوا پلەشی جێگری لێپرسراوی مەڵبەند بوو.
برایەکیشی شەهیدە بە ناوی (فەرهاد) کە پێشمەرگەیەکی قارەمان بوو.
ڕۆژی 25-11-2022 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
[1]