سەرجەم ئامادەکارییەکانى دەستپێکردنى گەشت لەنێوان
هەولێرهەولێر و
سلێمانىسلێمانى کراوە، بەڵام دەستەى فڕۆکەوانى ئێڕاق هێشتا ڕەزامەندى لەسەر دەرنەبڕیوە.
تا ئێستا
05-01-202305-01-2023 بە فەڕمی لەلایەن دەستەی فڕۆکەوانی ئێڕاقیەوە ئاگادارنەکراونەتەوە بۆ دەستپێکردنی گەشتی ئاسمانی لەنێوان سلێمانی و هەولێر، بەڵام لەنێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر فڕۆکەی هاوبەشیان هەیە کە لەلایەن هێڵی فڕۆکەوانی ئێڕاقییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
دەستپێکردنی گەشتی ئاسمانی لەنێوان سلێمانی و هەولێر یاخود سلێمانی و هەر شار و وڵاتێکی دیکە، تەنیا لە دەسەڵاتی دەستەی فڕۆکەوانی ئێڕاقیدایە.
لەبارەى نرخى چاوەڕوانکراو بۆ گەشتى نێوان هەولێر و سلێمانى لە ئەگەرى دەستپێکردنیدا، (نرخى گەشتەکان لەلایەن دەستەى فڕۆکەوانى ئێڕاقەوە دیاریدەکرێت و تا ئێستا دیارى نەکراوە، ئەوەشى کە باس لەوەدەکات نرخى بلیتەکان 50 دۆلارە تەنیا قسەیە).
هەر لەبارەى ئەو بابەتەوە ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا چاوەڕوانى وەڵامى دەستەى فڕۆکەوانى ئێڕاقین تاوەکو ئەوان وەڵاممان نەدەنەوە بە ڕازیبوون ناتوانین گەشتەکان دەستپێبکەین.
[1]