هونەرمەندێکی ئێڕاقی بەناوی یوسف ئەلنەجاڕ پۆرترێتێک بۆ کچێکی ئێزیدی ڕزگاربووی دەستی
ڕێکخراوی تیرۆیستی داعشڕێکخراوی تیرۆیستی داعشی تەمەن 20ساڵ بە ناوی شیریهان دەنەخشێنێ کە تیایدا گوزارشت لە هەموو ئازارەکانی کچانی ئێزیدی ڕفێنراوی دەستی داعش دەکات .
ئەو هونەرمەندە لە لێدوانێکی پێشویدا دەڵێت (دەنگت دەگەێنم ).
شیریهان ئەو کچە ئێزیدییە کە ئێستا
2022 تەمەنی 20ساڵە و دەڵێت لەگەڵ خێزانەکەم لەدەستی داعش هەڵهاتین و ڕومان لە شاخ کرد.
بەڵام هەر دەستگیرکراین و دواتر دایکمیان لە بەر دەمما کوشت و ئەشکەنجەیەکی زۆری براکەمیاندا، منیان کرد بەکۆیلە و بەرەو سووریا بردمیان و 11جار کڕین و فرۆشتنیان پێوە کردم .ماوەی 4ساڵ بەندیان کردم و زۆریان لێدەدام و پێیان دەوتم ئێوە ئێزیدین و کافرن!
شیریهان لە ئەنجامی لێدان هەستی بیستنی لە دەست داوە و دوای ڕزگاربونیشی تا ئێستا وەک پێویست خزمەت نەکراوە لەگەڵ ئەوەی زۆر پێویستی بە هاوکاریە بەتایبەتی لەبواری تەندرووستیدا .
[1]