ناو: یەدوڵڵا
نازناو: یەدوڵڵا فەیلی-کاکەی یەدی-زاڵ
ناوی باوک: عەبدولکەریم موراد فەتحوڵڵا فەیلی
ساڵی لەدایکبوون: 1934
ڕۆژی کۆچی دوایی: #19-09-2000#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #بەغدا#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #هەولێر#
$ژیاننامە$
سیاسەتمەدار، ساڵی 1950 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووه، ساڵی 1959 بە دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی چوارەم بووتە ئەندامی دەستەی پشکنین و چاودێری #پارتی دیموکراتی کوردستان# و ساڵی 1960 ئەندامی دەستەی پەنجا کەسی پشتگیریکاری دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ قۆناغی کاری ئاشکرا بووە و هەرلە و ساڵە و لە کۆنگرەی پێنجەم بە دەنگی ئەندامانی کۆنگرە بە ئەندامی لێژنەی سەرەوەی چاودێری و پشکنینی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1964 لە کۆنگرەی شەشەم و ساڵی 1966 لە کۆنگرەی حەوتەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
عەبد کەریم موراد فەتحوڵا لە ساڵی 1934 لە شاری بەغدا لەدایک بووە، لە بنەماڵەیەکی بازرگانی کوردی فەیلی شاری بەغدا پەروەردە بووە و بەخۆشی بە کاری بازرگانی خەریک بووە، دەرچووی قۆناغی ئامادەییە، ساڵی 1942 لە شاری بەغدا چوویتە بەر خوێندنی ئایینی، ساڵی 1943 چوویتە قوتابخانەی سەرەتایی و لەبەر زیرەکی لە پۆلی سێیەمی سەرەتایی دانراوە، ساڵی 1949 قوتابخانەی ناوەندی جەعفەری تەواوکردووە، ساڵی 1954 لە فەرمانگەی کەرەستەی درووستکردنی خانوبەرە بە فەرمانبەر دامەزراوە، لە ڕۆژی 19-09-2022 لە شاری هەولێر کۆچی دوای کردووە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسی بوو.
$خەباتنامە$
ساڵی 1950 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە و بە ناوی نهێنیی زاڵ لە ڕیزەکانی پارتی چالاکی نواندووە، ساڵی 1951 کراوەتە ئەندامی لێژنەی ناوچەی بەغدای پارتی دیموکراتی کورد، ساڵی 1953 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، ساڵی 1957 بووەتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی بەغدای پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان، ساڵی 1958 ئەندامی شاندی پێشەوازیکەرانی سەرۆک مستەفا بارزانی (1903 1979) بووە لە فڕۆکەخانەی موسەنای شاری بەغدا، ساڵی 1958 ئەندامی لێژنەی پێنج کەسی سەرپەرشتیی یانەی سەرکەوتن بووە لە شاری بەغدا، ساڵی 1959 بەشداری کۆنفرانسی دووەمی بەغدای پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان کردووە، ساڵی 1959 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی چوارەم بە ئەندامی دەستەی پشکنین و چاودێری پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە ڕۆژی شەمەی 8 کانونی دووەمی 1960 ئەندامی دەستەی پەنجا کەسی پشتگیریکاری دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ قۆناغی کاری ئاشکرا بووە، ساڵی 1960 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی پێنجەم بە ئەندامی لێژنەی چاودێری و پشکنینی باڵا پارتی هەڵبژێردراوە، لە ڕێکەوتی #30-07-1961# لەلایەن هێزەکانی ئاساییشی گشتی ئێراقەوە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دژی عەبدولکەریم قاسم (1914 1963) کە باسی لە پێشێلکردنی مافە دەستووری و ڕامیارییەکانی کوردی دەکرد لە شاری بەغدا بۆ ماویەکی کوورت دەستبەسەر کراوە، ساڵی 1961 بەشداری کردووە لە دوا کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی و لێژنەی باڵای پشکنیندا، کە بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ عەبدولکەریم قاسم و پێشیلکارییەکانی لە بەرانبەر کورد لە ماڵی دکتۆر موراد عەزیز (1918-1980) لە گەڕەکی کەڕادەی ڕۆژهەڵاتی شاری بەغدا بەسترا، لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی 1961 سەردانی دەڤەری پشدەری سەر بە سنووری پارێزگای سلێمانی کردووە بە مەبەستی پەیوەندی بە هۆزە ڕاپەڕیووەکان و ئامادەکاری بۆ شۆڕشێکی سەرانسەری، ساڵی 1963 نوێنەری کۆنگرەی یەکەمی گەل لە شاری کۆیە بووە، لە ڕێکەوتی 30 ئاداری 1963 وەک ئەندامی شاندی کوردی گەیشتە شاری بەغدا بۆ دانووستاندن لەگەڵ کاربەدەستانی ئێراقی بۆ مسوگەر کردنی مافی کورد لە ئێراق، ساڵی 1963 لەلایەن هێزەکانی پاسەوانانی نەتەوەیی (الحرس القومی) یەوە بەند کراوە و بە سەختی ئەشکەنجە دراوە، ساڵی 1963 لە بەندیخانەی حیلە بەند کراوە و ئەشکەنجە دراوە و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندی بەغدا گواستراوەتەوە، ساڵی 1964 لە دوای ئازادکردنی لە بەندیخانە پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە، ساڵی 1964 بەقارەمانی کوردستان ناسراوە بۆ بەرگری و خۆڕاگری لە بەرانبەر ئەشکەنجە. ساڵی 1964 بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی ماوەتی کردووە و نوێنەرایەتی سەرۆکی لێژنەی چاودێری و پشکنینی باڵا بووە و دژ بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە وەستاوەتەوە و پشتگیری سەرۆک مستەفا بارزانی کردووە، ساڵی 1964 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی شەشەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1964 نوێنەری کۆنگرەی دووەمی گەل لە شاری قەڵادزێ بووە، ساڵی 1964 ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە باشووری کوردستان بووە، ساڵی 1964 ئەندامی لێژنەی دارایی سەر بە نووسینگەی جێبەجێکاری (المکتب التنفیذی) سەر بە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە باشووری کوردستان بووە، ساڵی 1964 کراوەتە بەرپرسی دووەمی لێژنەی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆتایی ساڵی 1965دا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە کۆتایی ساڵی 1965 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی لقی پێنج، ساڵی 1966 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی حەوتەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە ڕێکەوتی #15-04-1967# نوێنەری کۆنفرانسی سەربازی ڕامیاری کانی سماق (هەولێر) بووە، لە کۆتایی مانگی ئابی 1967 ئەندامی لێژنەی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەی دوو باڵی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە گوندی ناوپردانی سەر بە پارێزگای هەولێر، ڕۆژی هەینی #12-60-1970# بە فەرمانی سەرۆک مستەفا بارزانی بووەتە ئەندامی شاندی پارتی بۆ سەردانی شاری نەجەف لە ناوەڕاستی ئێراق بە مەبەستی بەشداری لە پرسەی ئایەتوڵای مەزن عەبدولموحسین حەکیم (1889 -1970) گەورەمەرجەعی شیعەی جیهان کرد، لە ڕێکەوتی #17-06-1970# بە فەرمانی ئەحمەد حەسەن بەکر (1914 -1982) سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش، بە بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەنباری بەڵێندەرایەتی کەرەستەی خانوبەرە لە بەغدا دامەزراوە، ساڵی 1970 کراوەتە بەڕێوەبەری شارەوانی شاری ئەنبار لە ڕۆژاوای ئێراق، ساڵی 1970 سەرۆکی دەستەی دامەزرێنەری قۆناغی ئاشکرای یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە،
لە ڕۆژی شەممە #07-12-1970# بەشداری لە کردنەوەی بارەگای سەرەکی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە شاری بەغدا کردووە، ساڵی 1971 دەستی هەبووە لە پۆچەڵکردنەوەی هەوڵی تیرۆرکردنی ئیدریس بارزانی لە شاری بەغدا بە دەستی دەزگای ئاساییشی گشتی ئێراق، لە مانگی حوزەیرانی 1971 وەک سەرۆکی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەستنیشان کراوە، ڕۆژی یەکشەممەی #20-06-1971# لە بارەگای سەرەکی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە شاری بەغدا پێشوازی لە شاندی یەکێتی لاوانی یەکێتی سۆڤێت کردووە، لە ڕێکەوتی 2 شوباتی 1972 وەک سەرۆکی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بەشداری کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانی لە شاری هەولێر کردووه، لە ڕێکەوتی #30-03-1972# وەک سەرۆکی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان وتاری پێشکەشی کۆنگرەی حەوتەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە شاری سلێمانی کردووه، ساڵی 1972 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی دووەم بە سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1974 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی سێیەم بە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1974 بۆ دووەمین جار لە ژیانی پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە، لە ڕێکەوتی #28-04-1974# لە دوای دەستبەسەرداگرتنی ماڵەکەی لەلایەن حکومەتی ئێراقەوە خێزانەکەی بەرەو ناوچە ئازادکراوەکان دەرکراوه، ساڵی 1974 کراوەتە کارگێڕی لێژنەی لقی حەوت، ساڵی 1974 کراوەتە ئەندامی لێژنەی سەرپەرشتیی کەمپی ئاوارەکانی باشووری کوردستان لە شانشینی ئێران، ساڵانی (1975 -1976) لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی شانشینی ئێران بووە، ساڵی 1976 گەڕاوەتەوە شاری بەغدا و لەوێ نیشتەجێ بووە، ساڵی 1992 شاری بەغدای بەجێ هێشتووە و ڕووی کردووەتە هەرێمی کوردستان، ساڵی 1999 نوێنەری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە، ڕۆژی پێنجشەمەی #24-08-2000# لە ڕۆژنامەی برایەتی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان وتاری بڵاو کردووەتەوە، لە ڕێکەوتی #08-01-2001# کراوەتە وەزیری هەرێم لە کابینەی چوارەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2003 لە دامەزرێنەرانی بزاڤی دیموکراسی بۆ کوردی فەیلی (حرکە الدیمقراتیە للکورد الفیلییە) بووە. ساڵی 2010 نوێنەری کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە. [1]