ناو: نەجمەدین
نازناو: نەجمەدین یوسفی
ناوی باوک: سەعید عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1941
ڕۆژی کۆچی دوایی: #12-02-2018#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #دهۆک#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری دهۆک
$ژیاننامە$
سیاسەتمەدار، ساڵی 1958 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی و ساڵی 1961 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووه، ساڵی 1964 بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی کوردستان بووەتە قائیمقامى #ئامێدی#، ساڵی 1966 ئەندامی لێژنەی چاودێری و بەدواداچوون لە کۆنگرەی حەوتەمی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە، ساڵی 1975 ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی 1979 و لە کۆنگرەی نۆیەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
ساڵی 1941 لە #دهۆک# لەدایکبووە. ساڵی 1959 دیپلۆمی لە پەیمانگای کشتوکاڵی ئەبوغرێبی شاری بەغدا وەرگرتووە. ساڵی 1964 لەلایەن نووسینگەی جێبەجێکاری (المکتب التنفیذي) ی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە باشووری کوردستان بە قایمقامى ئامێدی دەستنیشان کراوە. ساڵی 1975 ئاوارەی دەوڵەتی ئێران بووە. ساڵی 2000 بەرپرسی کۆمەلا ئاکنجیکرنا خێزانێن شەهیدا لە دهۆک بووە. ساڵانی 2014-2017 لە شەڕی دژی داعش بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ پێشمەرگە و ئاوارەکان کاری کردووە. لە 12ی شوباتی 2018 کۆچی دوایی کردووە و لە شاری دهۆک بە خاک سپێردراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسی بووە.
$خەباتنامە$
نەجمەدین سەعید ساڵی 1958 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی و ساڵی 1961 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووه. ساڵی 1962 بە کادیر لە ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕشی ئەیلوول دامەزراوە و ساڵی 1963 کراوەتە ئەندامی ناوچە لە لێژنەی ناوچەی ئامێدی و ساڵی 1964 کراوەتە کارگێڕی لێژنەی ناوچەی ئامێدی سەر بە لێژنەی لقی یەک. ساڵی 1964 ئەندامی لێژنەی ئامادەکار و نوێنەری کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. هەمان ساڵ کراوەتە ئەندامی لێژنەی لقی یەک و بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئامێدی.
ساڵانی 1968-1969 قوتابی خولی یەکەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی #چۆمان#ی سەر بە پارێزگای #هەولێر# بووە. ساڵی 1970 بووەتە قایممەقامی شارۆچکەی ئامێدی. ساڵانی (1970-1975) کارگێڕی لقی یەک بووە.
ساڵی 1979 بووەتە ئەندامی لێژنەی خۆڕێکخستنەوەی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەمان ساڵ بووەتە ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نۆیەم و لەو کۆنگرەیەدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە و ئەرکی سەرپەرشتیی کاروباری ئاوارەکانی ئۆردوگای زێوە و بەرپرسی پاسەوانەکانی بارەگای مەکتەبی سیاسی پێ سپێردراوە.
ساڵی 1981 پەرتووکێکی بە زمانی عەرەبی و بە ناونیشانی سوورە أیلول المەجیدە نووسیوە.
ساڵی 1985 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی لقی یەک. ساڵی 1991 ئەندامی لێژنەی سەرپەرشتیی هێزی پێشمەرگەی ئازادکردنی شاری دهۆک بووە. ساڵی 1992 پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان بووە.
ساڵی 1996 لەبەر خزمەتی لە شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان، ڕاپەڕینی باشووری کوردستان و قۆناغی سەروەری، لە یۆبیلی زێڕینی پارتیدا لەلایەن سەرۆک #مەسعود بارزانی# یەوە میدالیای بارزانیی نەمری پێ بەخشراوە.
لەسەرەتای ساڵی 1999 بە ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی و دواتر بە ئەندامی لێژنەی سەرپەرشتیی کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشان کراوە و ساڵی 2010 نوێنەری کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.
$بەرهەمەکانی$:
1- ثورة أیلول المجیدە
[1]