$تەعریبی ڕەش$
#ئادەم بێدار#
داعش لە کۆتاییەکانی هەفتەی پێشووتر و تەواوی هەفتەی ڕابردوو ناوچە جێناکۆکەکانی کردە ئامانج و بەردەوام شەوانە هێرشی دەکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، ئاگری لە ماڵ و موڵکی ئەو گوندنشینانە بەرداوە کە کەتوونەتە سنوورەکە، خەڵکی بێتاوان و سیڤیلی بە ئامانج گرتووەو دەستی چووەتە خوێنی خەڵکەکە بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ پرەنسیپێکی مرۆڤایەتی.
یەکێک لەو دیمەنە پڕ ئازارانەی میدیاکان بڵاویان کردەوە ناچاربوونی خەڵکی گوندی لهێبان بوو بە چۆڵکردنی گوندەکەیان لە پێناو پاراستنی سەرو ماڵیان، سەرەڕای دیمەنی دیکەی ناخ هەژێن لە شەهیدکردنی پێشمەرگە و منداڵ و ئاگرتێبەردانی گوندەکە و ..هتد، کە شایەنی هەڵوەستە لەسەرکردنن و زۆریشیان هەڵوەستەیان لەسەر کراو لە ئاستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ئێڕاقی فیدراڵ کە جێگەی دەست خۆشییە، بەڵام ئەوەی جێی بایەخە و کەمتر هەڵوەستەی لەسەر کراوە بابەتی بە ئامانجگرتنی وردی ئەو ناوچانەیە کە دەکەونە سنووری ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی ئێڕاق و ناسراو بە ناوچە جێناکۆکەکان، جێی خۆیەتی پرسیارێکی گرنگ لە خۆمان بکەین: بۆچی داعش ئەو ناوچەیەی بە ئامانج گرتووە؟
بە دڵنیاییەوە شرۆڤەکارانی بواری سەربازی خوێندنەوەی خۆیان هەیە و من باسی ئەو لایەنە ناکەم و پسپۆڕیی من نییە، بەڵام بەبیر ئەوانیش و خۆشمان دێنمەوە کە ئەوەی ئەوان یان ئابووریناسان هەموو چیرۆکەکە نییە، بگرە ڕەنگە دیوە هەرە گرنگەکە شاراوەبێت ئەویش بابەتی بەعەرەبکردنی ناوچەکەیە.
داعش ڕێکخراوێکی تووندئاژۆیی ڕادیکالە بەناوی ئیسلامەوە کارەکانی دەکات و هەوڵیداوە شەرعیەت بداتە کارە قێزەونەکانی، بەڵام هەندێک کاریشی کردووە بەبێ ئەوەی ئامانجە سەرەکییەکەی ئاشکرا بکات و لە بەرگی دیکەدا بە خەڵکی فرۆشتووەتەوە، ئەویش بە ئامانج گرتنی کوردستان بەگشتی و ناوچە جێناکۆکەکانە بەتایبەتی.
ئەگەر سەیرێکی کارەکانی داعش بکەین لەم دوواییانەدا ناوچە جێناکۆکەکانی بە ئامانج گرتووە بۆ ئەوەی ترس و دڵەڕاوکێ بخاتە نێو دانیشتووانی ناوچەکەو وایان لێبکات شوێنەکانیان چۆڵبکەن، لە بەرانبەریشدا دوای ئەو هەموو داوایەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان و خەڵکی ناوچەکەش بۆ بەدەمەوەهاتن، کاری هاوبەشی سەربازی، پاراستنی ناوچەکە لە مەترسییەکانی تیرۆر و داعش و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکانی پێشوو بەداخەوە دیارە پەیامەکان نەگەیشتنە گوێی حوکمڕانەکانی بەغدا و سەرەنجام بوونە نێچیرێکی ئاسان بۆ داعش، پرسیارە سەرەکییەکەکە ئەوەیە بۆچی هەمیشە دوولبەرە حوکمرانەکانی بەغدا زۆربەی کات وەک تەماشاکەر دەمێننەوە و ئەگەر کارێکیش بکەن لە باشترین شێوەدا کاتییە و پەرچەکردارەو لە مەرەکەبی سەر کاخەز و شۆی بەردەم میدیاکان تێناپەڕێت؟!
پێم وایە هۆکارەکە ڕوونە و کارەکا%D