بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یاران (جەژنی قەوڵتاس)ی کاکەییەکان پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی سەرجەم خوشک و برایانی کاکەیی لە کوردستان و هەموو جیهان دەکەم.
هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان هەمیشە بۆنە و جەژنەکانیان لە سایەی ئاسوودەیی و ئارامی و دوور لە ناخۆشی و نەهامەتیدا بکەنەوە.
لەو بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.
بمێنن لە خێر و خۆشیدا. [1]
#مەسعود بارزانی#
#07-01-2023#