بە بۆنەی جەژنی سێ ڕۆژەی یاران (قەوڵتاس) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک برایانی کاکەیی دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە بە دڵخۆشی و کامەرانییەوە بەسەربەرن.
کاکەییەکان پێکهاتەیەکی گرنگ و نموونەیەکی بەرزی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان بوون لە کوردستاندا. #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەڕێزەوە لە مێژوو و خەباتی کاکەییەکان دەڕوانێت و وەک هەمیشە پارێزەر و بەدیهێنەری مافەکانیان دەبێت. [1]
دڵسۆزتان
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان