کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,706
وێنە
  123,913
پەرتووک PDF
  22,078
فایلی پەیوەندیدار
  125,604
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ڕیفراندۆم.. بەرەو ئاوات یان
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
فوئاد محەمەد ئەمین سەڕاج
فوئاد محەمەد ئەمین سەڕاج
#فوئاد محەمەد ئەمین سەراج#

- ڕیفراندۆم پڕۆسەیەکی گشتگیری جەماوەرییە بۆ سەلماندنی داوا ڕەواکان کە گەلێک، یان نەتەوەیەک بیەوێت بگات بە ئازادییەکان و بانگەوازێکە بۆ وەرگرتنەوەی مافە زەوتکراوەکان، تا لەو ڕێگایەوە وێنەیەکی پڕاوپڕی خواستەکانی میللەت پیشانی بەرانبەرەکەی و جیهان بدات، واتە هەنگاونان بۆ ڕیفراندۆم، کارێکی ڕەواو یاسایی و هیوایەکی نیشمانییە کە بەرجەستە دەبێ بۆ هێنانەدی ئەو هەقە خوراوەی کە بەر لە سەد ساڵ زیاترە بەبێ عەدالەت و یەکسانی لێی سەندراوەتەوە، هەر بەهۆی ئەوەشەوە کورد مێژوویەکی خوێناوی و پڕ لە کارەساتی هەیە و لەو نەهامەتییانەدا ژیاوە، بەڵام ئەمڕۆ دەیەوێت کۆتایی بەو ستەم و بندەستی و نەهامەتییانە بێنێ کە لەژێر چەتری هێزو دەستەڵاتی حوکمڕانیی تۆتالیتاری و دیکتاتۆرییەکانی ئێراقدا بە کولەمەرگی و ژیانی شۆڕشگێڕی و جەنگێکی ناهەموار کە بە ئایدیاو هزری عەرەبی سوننە بردوویەتە سەر، وا لەم سەردەمەدا لەژێر سایەی عەرەبی شیعەدا، بەدوای دانانی دەستوور و ڕووخاندنی ڕژێمی بەعسی فاشی و هەوڵدان بۆ درووستکردنی (ئێراقی هیواو ئاوات) چوونەوە بۆ (بەغدا) هەر لەسەرەتای ساڵی (2004) بۆ جارێکی کە ڕۆحی نەتەوەیی تیا شکاوەو بەو ئومێدەی (ئێراقی ئەمڕۆ ئێراقی دوای دەسەڵاتی شۆڤێنی و ڕەگەزپەرست و خاوەنی دەسەڵاتی ڕەها نەبێت و ڕێز لەمافەکانی مرۆڤ و گەل و کەمایەتی و هەموو هاووڵاتیان بگیرێت و بە یەکسانی و برایەتی و پێکەوەژیان بەڕێی بکەن، لەو نیازەدا هیچیان دەست نەکەوت و بەمەرام نەگەیشت، بەڵام لە ڕاستیدا بە ئەستۆکەوت و سەرسمێکی سەختماندا بەرەو ڕووی واقعێکی تاڵ کراینەوە. ئێمە وامان لێکدایەوە کە هەموو لەژێر زەبری بەعسدا فێری هۆشمەندی و هەقبێژی و دیموکراتییەت بووین و ئێراقیش دەبێتە بەهەشتێک بۆ هەمووان، وەلێ بەداخەوە وا دەرنەچوو، دەستەڵاتی نوێی ئێراق بە هزری شیعەگەرایی و عەرەبایەتی کەوتنە پیلانگێڕان و خۆدزینەوە لە خاڵەکانی نێو دەستوور و درووستکردنی هێزی سەیر سەیر وەک هێزی دیجلەو داواکردنی F16 و تەشقەڵەو ئاژاوەنانەوە لەناوچە گەرمەکانی دەرەوەی حوکمەتی هەرێم و خۆدزینەوە لە ماددەی (140) و دەستکردن بە تاڵانی و سەرانەو کوشتن و ڕفاندن و هێنانی سوپای (حەشدی شەعبی) و جێبەجێ نەکردنی مافە شەرعییەکانی کورد. گەرچی زۆرجار گوێمان لەبەرپرسانی (ئێراق) دەبێت کە دەڵێن ڕیفراندۆم دژی دەستوورەو نایاساییە! بۆ ئەوان یاساو ڕێساکانی دەستوور یان بەجێهێناوە و هیچیان لێ جێبەجێ کردووە؟ تەنیا لە کوێدا دەسەڵات و توانایان بووبێ کەوتوونەتە پلاندانان و شەڕانگێزی، ئەگەر شەڕی داعشی خوێنڕێژ نەبوایە دەمێ بوو بەهیوای گەڕانەوە بۆ خاڵی سەرەتا گەلەگورگ ئاسا پەلاماریان دەداین. لەگەڵ ئەوەشدا وردەوردە کەوتنە بڕینی بودجەو دەرکردن و خانەنشینی بەرپرسە کوردەکان لەبەغداو بەفیتی دەرەکی چەندەها ئاژاوەو پەیام و بەرنامەیان خستەگەڕ تا هەرچی لە خەیاڵیاندا هەیە بۆیان بچێتە سەر و تەواو هەناسە لە کورد ببڕن و بە کڕینی چەند بەرپرس و کەسانی سووک و ڕیسوا کە بەناو کوردن و بە ئەندێشە عەرەبن، مەرامە گڵاوەکانیان بێننەدی، لێرەدا بۆمان ڕوون دەبێتەوە ئەمانە عەقڵی حوکمڕانی و پێکەوەژیان و دادی کۆمەڵایەتییان لا مەبەست نییە. هەرگیز، ئەوانە بە مافە ڕەواکانی ئێمە نابینن، بەڵکوو هەردەم بەخەیاڵی ئێراقی یەک پارچەو (شمالی حبیب) و نکۆڵیکردن لە بوونی کورد لەسەر خاکی کوردستان کە بە بەشێک لە خاکی عەرەبی دەزانن، لایان ئێمە میوانین، یان کۆچەرین، ئەمەش داڵخەیەکی توندڕەوی و شۆڤێنی نییە، ئەوان (سەید) و ئێمەش بندەست و کۆیلە بین! ئیتر چ فەرهەنگی فیدڕاڵی و سەربەخۆیی و ئازادییان بەلاوە پەشمە. چوونەوەیان هەقیقەتی گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی ئێراقی عەرەبی (جا شیعەبێ، یان سوننە) ، بۆیە دەبێت کورد ئەو ئەجێندایە بخوێنێتەوەو خۆی لێ گێل نەکات، چونکە هەمان تاس و گەرماوە، بۆیە دەبێت هەر کوردێکی دڵسۆز و بەوەفا ڕێز لە خاک و خوێنی شەهیدان بگرێت، ئەوەشی ئەو هەموو خەبات و بەرخۆدان و قوربانییانە فەرامۆش بکات، هەرگیز بە تاکێکی دڵسۆزی کوردایەتی ئەژمار ناکرێت و لە کوردییەت بێبەری دەبێت. چیتر کورد چاوەڕوانی چی لەم (عەمامە) بەسەرانە دەکات و دڵی بە چییان خۆش بێ؟ دیارە زۆر بە ڕوونی هیچ شتێک نەماوە لەسەر ئەرزی واقیع پێکەوە بمان بەستێتەوە، هەتا ئەوانە خاوەنی خیتابی ڕەگەزپەرستی و خۆ بەزلزانین و فەرامۆشی بن و بەنیاز بن بە زۆرداری بمانلکێننەوە بە دەسەڵاتی مەرکەزی (بەغدا) ی بێ ماف و دادپەروەرییەوە، لەمەدا چی بۆ کورد دەهێڵێتەوە غەیری گەڕانەوە بۆ ملکەچی؟! بۆیە ئەوەی فەرزە لەسەرمان ئەوەیە کە هەموو بەیەک دەنگ و بە یەک هەڵوێست بە گیانی کوردایەتی و شکۆمەندی ئاڵای کوردستانەوە بۆ ڕزگاربوون و سەربەخۆیی خاکی کورد، ڕیفراندۆم بکەینە چرای ڕۆشنکەرەوەی ئەو ڕێگایە تا ئاواتەکانمان بە زوویی بێتەدی، دیارە حەتمەن ئەوەش بەبێ ئاستەنگ و تەگەرە دانان، داونانەوەو بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەو کەمکردنی پڕۆسەکەو ترس چاندن لەنێو هاووڵاتیانداو چاندنی بێ باوەڕی و هێنانەوەی بەهانەی ئەملاولاو نەبوونی و کەمی مووچەو هەندێ دیاردەی گەندەڵی و خەمساردیی قەڵەم و دەنگی نەگریس و بەکرێگیراوی دەرەکی، کە تەواو قۆڵیان لێ هەڵمالیوە، بەقسەی پڕوپووچ و بێ گوێدانە گەورەیی پڕۆسەکە کە هەموو جیهان چاوەڕوانی گەورەترین گۆڕانکاری لە ناوچەکەدا تەبەنی دەکەن و ئاسۆی میللەتێکی ستەمدیدە بین بەر لە سەد ساڵە هەوڵیان بۆ سەربەخۆیی و ئازادی داوە، پەیمانیان بە خوێنی شەهیدان داوە، چیتر نووسین وتاری نەزۆک و بێ بنەما جێگای نابێتەوە گەرچی زۆر هەن (بەغدا) بە ڕووگەی خۆیان دەزانن، بەڵام بینیمان بەغداو دەستەڵاتدارانی تۆزی خێری لێ هەڵنەوەرێ، دەبا بەوپەڕی هیواو ئاواتەوە بەرەو ڕیفراندۆم بڕۆین و ڕۆژی (25/9/2017) بکەینە چەپکێ گوڵی بۆنداری یەکێتیی کورد بۆ کوردستانێکی ئازادو سەربەخۆ و بانگەوازێکی هۆشیاری پچڕاندنی کۆت و زنجیری پێکەوە لکانی ناشەرعی بکەین و کۆتایی بەو غەدرە بێنین و ئەو تەلیسمە بشکێنین کە قەدو قەد (کورد نابێ بەهیچ) و لە گۆڕی بنێین. دەبێت هەوڵبدەین ئەو ترس و تۆقاندنە لە وڵاتانی دراوسێ بڕەوێنینەوە و ئەو ساتانە لە ناخەوە بنێژین، پەلامارمان دەدەن.. ئای لەبرسا دەمرین، تیا دەچین.. ئەم وتانە هیچی لە بەرژەوەندی گەلی کوردا نییە، بەڵکوو لە خزمەتی نەیاراندایە و سوودی بۆ خۆمان نییە.
دەبێ هەمووان بزانین کە ڕەوشی ئەمڕۆی کورد و ناوچەکەو گۆڕانکارییەکان گەورەترین فرسەتی بە کورد داوە، بۆ ئەوەی بە ڕەوایەتی داوای مافی خۆی بکات و بە پێەوانە ئیتر جێی شک و گومانە کە دۆش دابمێنێ و هەڵوێستێکی پڕگیری نەبێت.. بۆیە کورد یان دەبێ کۆیلایەتی قبووڵ بکات و بەپەلە ڕابکاتەوە بۆ بەغدا، یان دەبێ دوابڕیاری جەسوورانەو قارەمانانە بدات، بە هیچ جۆرێ سڵ لە ساتە ناوەخت و گرێکوێرەکان نەکاتەوە، گوێ بە سنوور و جوگرافیا و دەنگە نامۆکان نەدا، ڕێگای شکست و سڵەمینەوە نەگرێتە بەر چۆکدادان لە هزریدا بسڕێتەوە و سەرکەوتن بخاتە پێش هەموو پێشهاتەکان، چونکە ئێمە میللەتێکی خاوەن قوربانیین، بۆ سەربەخۆییش هەر قوربانی و لەخۆبردوویی دەوێت. هەنگاوی بەرگری و کوردایەتی و دەنگی ئازادی پێویست بە پاشەکشە ناکات، مەترسن و دوودڵ و ڕاڕا مەبن و گوێ بۆ یەک قسەی ناحەزان ڕامەگرن، ئەو قەڵەمانە بشکێنن کە دژی سەربەخۆیی و ئازادی دەنووسن. ئەودەنگانە خامۆش بکەن کە بە فیتی داگیرکەران و نەیاران زوڕنای ناحەزان لێ دەدەن. کوردستان لە ڕۆژی (25/9/2017) بە هەموو جیهان دەڵێت: بەڵێ.. بەڵێ بۆ سەربەخۆیی و ئازادی لەژێر ئاڵای کوردستاندا. هەربژین بۆ کورد.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 927 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-07-2017 (8 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 07-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 927 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!