مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ کاکەییەکان: بۆ هەمیشە پارێزەری مافەکانتان دەبین
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کاکەییەکان دەکات و دەڵێت: بۆ هەمیشە پارێزەری مافەکانیان دەبین
دەقی پەیامەکە:
لە جەژنی (سێ ڕۆژەی یاران-ڕۆژوی یارانی قەوەڵتاس) دا وێڕای پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کاکەیی هیوای بەسەربردنی جەژنێکی پڕ لە خۆشی و کامەرانییان بۆ دەخوازین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مێژووی خەبات وتێکۆشانی کاکەییەکان لە بزووتنەوەی کوردایەتیدا بەرزدەنرخێنێت و لەپای ڕۆڵی نموونەییان لەقوڵکردنەوەی گیانیی پێکەوەژیان لە کوردستاندا بۆ هەمیشە پارێزەری مافەکانیان دەبین.
[1]
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان