بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای پشتگیری لە پەڕڵەمانتارەکانی حیزبەکەی کردووە، بۆ ئەو هەنگاوانەی دەیانەوێت لە داهاتوودا بینێن.
هەفتەی ڕابردوو، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند پەڕڵەمانتارێکی حیزبەکەی لە پەڕڵەمانی کوردستان کردووە.
کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ناوخۆیی یەکێتی و کێشەکانی حیزبەکە بووە لەگەڵ لایەنەکان بە گشتی و
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان بە تایبەتی.
لەو کۆبوونەوەیەدا بافڵ تاڵەبانی جەختیکردووەتەوە، کە یەکێتی پێویستی بە پشتگیری پەڕڵەمانتارەکانی هەیە و دەبێت ئەوانیش بە یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی پشتگیری ئەو هەوڵانە بکەن لە داهاتوودا، بەتایبەت لەو هەنگاوانەی لە پەڕڵەمانی کوردستان دەینێن.
بافڵ تاڵەبانی وردەکاری هەنگاو و هەڵوێستەکانی یەکێتی لە داهاتوو بۆ پەڕڵەمانتارەکان ڕووننەکردووەتەوە و جەختیکردووەتەوە، ئەم جۆرە کۆبوونەوانە بەردەوام دەبن و لە داهاتوودا وردەکاری زیاتریان بۆ دەخەنەڕوو.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 950 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!