ئەمریکا دوایین پەیام بۆ
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەنێرێت و جەخت دەکاتەوە، کە ئەگەر هێزەکانی پێشمەرگە یەکنەگرنەوە هاوپەیمانان هاوکارییەکانیان بۆ هەرێم ڕادەگرن.
بەم نزیکانە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئێڕاق و سووریا سەردانی
هەولێرهەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی پارتی و یەکێتی کۆدەبێتەوە.
ئامانجی کۆبوونەوەکە بۆ گەیاندنی دواین پەیامە لەبارەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەتایبەتی هێزەکانی حەفتا و هەشتای سەر بە یەکێتی و پارتی.
پەیامەکە زیاتر پەیامێکی هۆشدارییە و ناوەرۆکەکەشی ئەوەیە، کە ئەگەر پارتی و یەکێتی هەنگاوەکان بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە نەخەنە بواری جێبەجێکردن، هاوپەیمانان هاوکارییەکانیان بۆ هەرێم ڕادەگرن.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 902 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!