مەلا بەختیارمەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیەکانی یەکێتی، ئێوارەی ئەمڕۆ
07-01-202307-01-2023 لە سیمینارێکی تایبەت بە ئابووری کوردستان سازکرابوو لە
سلێمانیسلێمانی ڕایگەیاند ئەوەی کوردستان پێی دەناڵێنێت گەندەڵییە و ئێستا ئابووری هەرێمی کوردستان لە تەداخولی حزب تێپەڕیوە، بەڵکوو چینی چەتە لە کوردستان درووست بووە، نزیکەی سێ سەد ملیۆنەر لەناو
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕاندا هەن کە فڕیان بە ئابووریشەوە نییە.
مەلا بەختیار، ئاماژەی بەوەدا کەسی وا دەزانم کە هاتۆتەوە بۆ کوردستان پارەی دەبەیەک ئاوی پێ نەبووە، ئێستا لە دوبەی ڤیلای کڕیوە بە پێنج ملیۆن دۆلار.
هەروەها وتی کەس هەیە بە پێڵاوی لاستیکەوە هاتەوە کوردستان ئێستا کارگەی هەیە لە ئەڵمانیا، بۆیە ئەگەر ئەو هەموو دزە هەبێت چۆن ئابووریی کوردستان پێشدەکەوێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,014 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!