سەرۆک کۆمار دکتۆر
لەتیف ڕەشیدلەتیف ڕەشید، ڕۆژی یەکشەممە
08-01-202308-01-2023 لە کۆشکی
بەغدابەغدا پێشوازیکرد لە عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی.
لە میانی دیدارەکەدا ، بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەکانی وڵات، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتیکردنی حکومەت بۆ ئەوەی بتوانێت بەرنامەی کاری خۆی بە باشترین شێوە جێبەجێ بکات، کە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی و دابینکردنی پێویستی هاووڵاتیانە.
لەو چوارچێوەیەدا هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر گرنگی بەپەلەکردن لە پەسەندکردنی بودجە بۆ ئەوەی پەلەبکرێت لە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەی کە یارمەتیدەر دەبن لەپاڵپشتیکردنی ئابووری و بەهێزکردنی ژێرخانی وڵات.
سەرۆک کۆمار باسی لەسەردانەکەی کرد بۆ پارێزگای
نەینەوانەینەوا و وردەکاری ڕوونکردەوە لەبارەی هەلومەرج و دۆخ و پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان لە پێناو کەمکردنەوەی ئازار و نەهامەتی هاونیشتمانیان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.
[1]