سەرۆک کۆمار دکتۆر
لەتیف ڕەشیدلەتیف ڕەشید، ڕۆژی یەکشەممە
08-01-202308-01-2023، لە کۆشکی
بەغدابەغدا پێشوازیکرد لە بەڕێز ئوسامە نوجەیفی سەرکردەی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان.
لەمیانی دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی گۆڕەپانی سیاسی وڵات کرا، هەروەها جەختکرایەوە لە پێویستی یەکخستنی دیدگاکان لەنێوان هەمووان لەپێناو گەیشتن بە خواست و ویستی هاووڵاتیان بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە.
هەر لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیکردن لە هەوڵی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری بە ئامانجی دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵک لە بوارە جیاجیاکاندا. هاوکات باس لەو سەردانە مەیدانییانە کرا کە سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگاکان کردوویەتی، جەختکرایەوە لەسەر پێویستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخ و پێداویستیی هاووڵاتیان.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 833 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!