ناو: عەلی
نازناو: مامۆستای پارتایەتی -جۆش
ناوی باوک: عەبدوڵڵا ئەمین
ساڵی لەدایکبوون: 1926
ڕۆژی کۆچی دوایی: #23-10-2017#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #کۆیە#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #هەولێر#
$ژیاننامە$عەلی عەبدوڵڵا ئەمین، ناسراو بە (جۆش، مامۆستای پارتایەتی) ، ئەندازیار و سیاسەتمەدار، ساڵی 1941 لە ئەندامانی #حزبی هیوا# بووە، ساڵی 1943 لە ڕیزی کۆمەڵەی میللەتدا خەباتی کردووە، ساڵی 1944 ئەندامی یەکێتی تێکۆشین (وحدة النضال) بووە، ساڵی 1945 ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شۆڕش بووە، ساڵی 1945 سکرتێری حزبی ڕزگاری بووە، ساڵی 1946 له کۆنگرەی یەکەم بە ئەندامی کۆمیتەی جێبەجێکاری ناوەندی و دواتر مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کورد هەڵبژێردراوە، ساڵی 1953 لە کۆنگرەی سێیەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ئێڕاق هەڵبژێردراوە، ساڵی 1959 لە کۆنگرەی چوارەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق هەڵبژێردراوە، ساڵی 1960 لە کۆنگرەی پێنجەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1966 لە کۆنگرەی حەوتەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە، ساڵی 1970 لە کۆنگرەی هەشتەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ، ساڵی 1976 لە ئەندامانی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە کۆنفرانسی برلین بووە.
، ساڵی 1979 لە کۆنگرەی نۆیەم بە سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1989 لە کۆنگرەی دەیەم سیفەتی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێبەخشراوە، ساڵی 1993 لە کۆنگرەی یازدەیەم کراوەتەوە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو، ساڵی 1999 لە کۆنگرەی دوازدەیەم بۆ جاری سێیەم کراوەتەوە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
عەلی عەبدوڵڵا ئەمین ساڵی 1926 لە شاری کۆیە و لە بنەماڵەیەکی ناسراو لە دایک بووە، بەکالۆریۆسی ئەندازیاری بیناسازی لە کۆلێژی ئەندازیاری بەغدا وەرگرتووە، ساڵی 1941 لە شارۆچکەی کۆیە پەیوەندی بە ڕیزەکانی حزبی هیوای کوردەوە کردووە، ساڵی 1943 لە ڕیزی کۆمەڵەی میللەتدا خەباتی کردووە، ساڵی 1944 ئەندامی یەکێتی تێکۆشین (وحدة النضال) بووە، ساڵی 1944 ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری یەکێتی تێکۆشین بووە، لەسەرەتای هاوینی 1944 بە مەبەستی یەکگرتنی کۆمەڵەی یەکێتی تێکۆشین و #حزبی شیوعی ئێڕاق#ی لە شاری بەغدا چاوی بە یوسف سەلمان یوسف (1901- 1949) ناسراو بە فەهد سکرتێری حزبی شیوعی ئێڕاقی کەوتووە بەڵام ناوبراو بێمەرج ئەندامێتی ئەوانی قبووڵ کردووە، ساڵی 1945 ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شۆڕش بووە، ساڵی 1945 سکرتێری حزبی ڕزگاری کورد بووە، ساڵی 1945 ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی شۆڕش ئۆرگانی حزبی شیوعی لە باشووری کوردستان بووە، ساڵی 1945 ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ڕزگاری ئۆرگانی حزبی ڕزگاری کورد بووە، ساڵی 1946 دەزگای چاپی هاوبەشی حزبی شیوعی لە باشووری کوردستان و حزبی ڕزگاری کورد له و خانووەدا حەشار دراوە کە ئەو لە شاری بەغدا تیایدا ژیاوە، ساڵی 1946 پەرتووکخانەی حاجی قادری کۆیی لە شارۆچکەی کۆیە بە مەبەستی پەرەدان بە ڕۆشنبیری لەنێوان جەماوەردا دامەزراندووە، ساڵی 1946 لەلایەن پارێزەر #هەمزە عەبدوڵڵا عومەر# (1915- 1998) وە ڕاسپێردراوە تا دانووستاندن لەگەڵ پارێزەر #ئیبراهیم ئەحمەد# فەتاح (1914- 2000) بەرپرسی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژ.ک) لە سلێمانی بکات بە مەبەستی هاتنە نێو حزبی ( پارتی دیموکراتی کورد) ، دوا ئەندامی سەرکردایەتی کۆنگرەی یەکەم بوو کە 71 ساڵ لە ڕیزەکانی پارتیدا سەرکردایەتیی کرد تا لە ڕۆژی دووشەمە 25 ئەیلوولی 2017 سەرباری ناتەندرووستبوونی لە ڕاپرسی سەربەخۆیی کوردستاندا دەنگی بە بەڵێ داوە، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەمە 24 تشرینی یەکەمی 2017 بەهۆی نەخۆشییەوە لە نزیک شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە و لە شاری هەولێر بە خاک سپێردراوە، شارەزای زمانەکانی کوردی، عەربی، فارسی و ئینگلیزی بووە.
$خەباتنامە$
عەلی عەبدوڵڵا ئەمین ساڵی 1946 له کۆنگرەی یەکەم لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی جێبەجێکاری ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد هەڵبژێردراوە، ساڵی 1946 لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە، ساڵی 1946 بە ناوی نهێنی جۆش لەنێوان ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق دەناسرا، ، ساڵی 1950 لە کۆنفڕانسی کۆیە بووەتە ئەندامی کۆمیتەی جێبەجێکاری ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد، ساڵی 1951 بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵ شەش کەسایەتی تری پارتی دیموکراتی کورددا بۆ شاری موسڵ دوور خراوەتەوه و لە دوای تێهەڵچوونەوەی بڕیاری سەپێندراو لەلایەن دادگاوە ئازاد کراوە، ساڵی 1952 لەبەر چالاکی کوردایەتی لە بەندیخانەی موسڵ بەند کراوە، ساڵی 1953 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی سێیەمەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق هەڵبژێردراوە، ساڵی 1953 لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە، ساڵانی 1953 1954 لەبەر ڕاوەدونانی حکومەتی پاشایەتی ئێڕاق لەگەڵ چەند هەڤاڵێکدا خۆی لە گوندی قۆرتەلاس سەر بە پارێزگای هەولێر حەشار داوە، ساڵی 1956 لە یەکگرتنی نێوان پارتی و دەستەیەک لە ئەندامانی حزبی کۆمۆنیستی (شیوعی) ئێڕاق یەکگرتنی دووەم هەژمار دەکرێت، بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان، ساڵی 1957 بە هۆکاری هاتنە ڕیزی ئەندامانی تری حزبی کۆمۆنیستی ئێڕاق بۆ ناو پارتی کە بە یەکگرتنی سێیەمی پارتی هەژمار دەکرێت بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان، لە ڕێکەوتی #10-12-1958# سەرپەرشتی خۆپیشاندانی هاوبەشی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان و حزبی شیوعی ئێڕاقی لە شارۆچکەی کۆیە بۆ پشتگیری لە زەعیم ڕوکن عەبدولکەریم قاسم (1914 -1963) کردووە، لە ڕیکەوتی #26-07-1958# بەشداری کۆبوونەوەی کۆیەی کردووە بە مەبەستی پێکهێنانی شاندی کوردی بۆ سەردانی شاری بەغدا و پیرۆزبایی لە دەسەڵاتدارانی کۆماری نوێی ئێڕاق و پێشکەشکردنی داواکانی نەتەوەی کورد و لە ڕێکەوتی #27 -07- 1958# لە بارەگای وەزارەتی بەرگری ئێڕاق چاویان بە زەعیم ڕوکن عەبدولکەریم قاسم کەوتووە، ساڵی 1958 لە ستافی یەکەمدا بەرپرسی لێژنەی لقی دووی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان بووە، ساڵی 1959 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی چوارەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق هەڵبژێردراوە، ساڵی 1959 لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە، ساڵی 1959 لە ستافی دووەمی لێژنەی لقی دوودا کە پارێزەر شەمسەدین محەمەد عوسمان (1933- 2012) ناسراو بە شەمسەدین موفتی بەرپرسی بووە بە سەرپەرشتیاری لێژنەی لق دەستنیشان کراوه، لەسەرەتای ساڵی 1959 ئەندامی لێژنەی بەرەی نیشتمانی کۆیە بووە و بۆ چارەسەری گشت کێشەکان لەگەڵ حزبی شیوعی ئێڕاقیدا لە هەماهەنگیدا بووە، لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ساڵی 1959 وەک نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق پێشوازی لە شێخ ئەحمەد شێخ محەمەد شێخ عەبدولسەلام (1892- 1969) ناسراو بە شێخ ئەحمەدی بارزان و شاندی یاوەری لە شارۆچکەی کۆیە کردووه و وتاری بەخێرهێنانی خوێندۆتەوە، ڕۆژی شەممەی #08-01-1960# لە دەستەی دامەزرێنەری قۆناغی ئاشکرای پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی 1960 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی پێنجەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1960 لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە، ساڵی 1960 لە ستافی سێیەمی لێژنەی لقی دوودا کە مامۆستا جەلال عەبدولڕەحمان ئەمین (1928 -1987) ناسراو بە جەلال بەگ بەرپرسی بووە بۆ جاری دووەم بە سەرپەرشتیاری لێژنەی لقی دوو دەستنیشان کراوه، لە ڕۆژانی 18و #23-12-1961# بەشداری کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە گوندی عەواڵانی سەر بە پارێزگای سلێمانی کردووە بە مەبەستی بەردەوامیدان بە شۆڕشی ئەیلوول کە ئەو لەگەڵ دانووستاندندا بووه، لە ناوەڕاستی ساڵی 1961 فەرمانی بەندکردنی بۆ دەرچووە و خۆی ڕادەست نەکردووە و خۆی لە شاری هەولێر حەشار داوه، ساڵی 1961 سەرپەرشتی گشت چالاکییە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەی ناو شاری هەولێری کردووه و هانی ئەفسەر و پلەدارانی پارتی ناو سوپای ئێڕاقی داوە تا بچنە پاڵ هێزی پێشمەرگە، لە ڕیکەوتی #08-08-1961# پلانی دەست بەسەر داگرتنی جبەخانەی سەرای پۆلیسی هەولێری داوە لەم کردەوەیە سەرکەوتوو بووە، لە ساڵی 1962 بەرپرسی لێژنەی لقی دوو بووە و بە ژیانی نهێنی لە شاری هەولێر ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی بەڕێوه بردووە، ساڵی 1964 بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی ماوەتی کردووە، ساڵی 1964 لە کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا لەبەر پشتگیری لە باڵی مەکتەبی سیاسی لە ڕیزەکانی پارتی دوور خراوەتەوە، لەدوای چوونەپاڵ گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد -#جەلال تاڵەبانی# لە ڕیکەوتی 28 کانوونی دووەمی 1966 و ڕۆیشتنیان بۆ ناو حکومەتی ئێڕاقی و پشتکردن لە شۆڕشی ئەیلوول لە ڕێکەوتی #21-02-1966# لەگەڵ ئەندازیار نوری سدیق عەلی (1922-1983) ناسراو بە #نوری شاوەیس# و #نوری ئەحمەد تەها# (1921-1991) لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک مستەفا بارزانی (1903 1979) ئامادەیی خۆیان بۆ خزمەتی شۆڕشی ئەیلوول و پارتی دەربڕیوە، لە ناوەڕاستی ساڵی 1966دا لەلایەن کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی حەوتەم دەستنیشان کراوە، ساڵی 1966 وەک ڕێزگرتن لە خەبات و مانەوەی لە ڕیزی شۆڕشدا لە کۆنگرەی حەوتەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و دواتر بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە، ساڵی 1966 کراوەتە بەرپرسی مەکتەبی دارایی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی 1966 ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکرایەتی شۆڕشی باشووری کوردستان بووە، ساڵی 1966 ئەندامی نووسینگەی جێبەجێکاری (المکتب التنفیذي) ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی باشووری کوردستان بووە، لە ڕێکەوتی #22-06- 1966# ئەندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بە سەرۆکایەتی حەبیب فەیلی سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ حکومەتی ئێڕاقی کە بووە هۆی جاڕدانی بەیاننامەی 29ی حوزەیران لەلایەن دکتۆر عەبدولڕەحمان بەزاز (1914 1973) ی سەرۆکوەزیرانی ئێڕاقەوە، لە ڕێکەوتی 15 ئایاری 1967 بە سەرپەرشتی سەرۆک مستەفا بارزانی وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە کۆنفڕانسی سەربازی ڕامیاری کانی سماق (هەولێر) دا کردووه، لە مانگی تشرینی دووەمی 1968 تا مانگی شوباتی 1968 مامۆستای وانەی مێژووی پارتی خولی یەکەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیر لە گوندی چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر بووە، لە مانگی نیسانی 1969 تا مانگی ئابی 1969 مامۆستای وانەی مێژووی پارتی لە فێرگەی پێگەیاندنی کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ناوپردانی سەر بە پارێزگای هەولێر بووە، لە ڕێکەوتی 1 حوزەیرانی 1970 سەرنووسەری ڕۆژنامەی برایەتی بووە، ساڵی 1970 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی هەشتەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1970 لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە، لە مانگی تەموزی 1970 تا مانگی تشرینی دووەمی 1970 مامۆستای وانەی مێژووی پارتی لە خولی سێیەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری بەغدا بووە، لە ڕێکەوتی 27 کانونی یەکەمی 1970 بە پارێزگاری سلێمانی دەستنیشانکراوە و تا 1 ئاداری 1974 لەسەر کار بووە، خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی خەبات بووە، ڕۆژی سێشەمەی 3 شوباتی 1971 جەماوەری سلێمانی لە شارۆچکەی دوزخورماتووی پارێزگای کەرکووک لە پێشوازی کەژاوەی بوون بە پارێزگار کە بەرەوو شاری سلێمانی دەچوو بە مەبەستی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگار، لە ڕۆژی دووشەمەی 30 تشرینی یەکەمی 1970 بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی بارودۆخی ڕامیاری ئێڕاق و لەسەر بانگهێشتی دەسەڵاتدارانی یوگۆسڵاڤیا سەردانی بەلگرادی کردووە، لە ڕۆژی دووشەمەی 1 شوباتی 1971 بەشداری ئاهەنگی دەرچوونی خولی سێیەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیری پارتی دیموکراتی کوردستانی لە بارەگای لێژنەی لقی پێنج پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری بەغدا کردووه، لە ڕێکەوتی 3 شوباتی 1971 بە پارێزگاری سلێمانی دەستنیشانکراوە، ڕۆژی سێشەمەی 1 حوزەیرانی 1971 وەک پارێزگاری سلێمانی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی بوڵگاریا کردووە، لە ڕێکەوتی 16 ئابی 1971 لە ئاهەنگی یۆبیلی زیوینی 25 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی وەک پارێزگاری سلێمانی وتاری خوێندووەتەوە، ڕۆژی چوارشەمەی 20 تشرینی یەکەمی 1971 لە پارێزگای سلێمانی پێشوازی لە ئەلکسان کیراکۆسیان جێگری سەرۆکوەزیرانی کۆماری ئەرمنستانی سۆڤیەت و کارن دیمێتریان سکرتێری حزبی شیوعی ئەرمنستان کردووە، لە ڕێکەوتی 30 ئاداری 1972 وەک پارێزگاری سلێمانی وتاری پێشکەشی کۆنگرەی حەوتەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کردووە ، لە مانگی شرینی یەکەمی 1972 لەسەر بانگهێشتی فەڕمی کۆبەندی شیوعییەکانی یوگۆسڵاڤیا و بەرەی نیشتمانی بوڵگاریا سەردانی یوگۆسڵاڤیا و بوڵگاریای کردووە، لە ڕۆژی یەکشەمەی 8 نیسانی 1973 لە بارەگای لێژنەی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هاوبەندی شیوعیە یوگۆسڵاڤەکان کردووه، ساڵی 1973 مامۆستای وانەی مێژووی پارتی لە خولی چوارەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ناوپردان بووە، لە ڕۆژی هەینی 1 شوباتی 1974 وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی بەشداری لە ئاهەنگی کردنەوەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە شاری سلێمانی کردووە، لە ڕێکەوتی 12 ئاداری 1974 بە بۆنەی جێبەجێنەکردنی ڕێکەوتننامەی 11ی ئادار لەلایەن حکومەتی ئێڕاقەوە وازهێنانی خۆی ئاڕاستەی ئەحمەد حەسەن بەکر (1914 1982) ی سەرۆککۆماری ئێڕاق کردووە، لە ڕێکەوتی 2 نیسانی 1974 بە فەرمانێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە پارێزگاری سلێمانی خانەنشین کراوە، ساڵی 1974 بەرپرسی ئەمینداری گشتی ئەمیندارێتی گشتی دارایی لە شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ڕێکەوتی 7 ئایاری 1974 تا ڕێکەوتی 8 ئابی 1974 مامۆستای وانەی پڕۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و چۆنێتی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد لە خولی پێنجەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی زینوێی شێخی لە شارەدێی حاجی ئۆمەرانی سەر بە پارێزگای هەولێر بووە، ساڵی 1974 لەدوای دەرچوونی یاسای ئەنجوومەنی یاسادانان و ئەنجوومەنی جێبەجێکاری هەرێمی کوردستان بە وەزیری دارایی دەستنیشانکراوه ( مجلس تنفیذي و تشریعي) ، ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە شانشینی ئێران بووەتە پەنابەر، ساڵی 1976 بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفرانسی بەرلین) ، ساڵی 1977 ماڵی وەک شوێنی حەوانەوەی ئەوانەی کە پەیامی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستانییان بۆ ئیدریس بارزانییان دەهێنا بووە، ساڵی 1979 کراوەتە بەرپرس و دواتر سەرۆکی لێژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی 1979 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی نۆیەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1979 لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە سکرتێر هەڵبژێردراوە، لە ڕێکەوتی 28 تشرینی دووەمی 1980 بە یاوەری سەرۆک مەسعود بارزانی و بە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان واژۆی ڕێکەوتننامەی بەرەی نیشتمانی دیموکراتی (الجبهة الوطنیة الدیمقراطیة) ناسراو بە بەرەی جود لەگەڵ حزبی شیوعی ئێڕاقی و حزبی سۆسیالیستی یەکگرتووی کوردستانی بە مەبەستی هاوکاری و چالاکی هاوبەش کردووە، ساڵی 1981 بە سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ قۆناغی شاخ دەستنیشان کراوە، لە ڕۆژی چوارشەمەی 1 نیسانی 1981 بەشداری ئاهەنگی کردنەوەی خولی حەوتەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی کردووە، لە ڕێکەوتی 1 نیسانی 1981 تا ڕێکەوتی 7 تەموزی 1981 مامۆستای وانەی یاسای لەشکری خولی حەوتەمی پەیمانگای کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ڕاژانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، ساڵی 1982 هەوڵی ئاشتکردنەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی دیموکراتی گەلی کوردستانی داوە، لە ڕۆژی 30 تشرینی دووەمی 1985 تا ڕێکەوتی 3 نیسانی 1986 مامۆستای وانەی مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆنگرەکانی لە خولی هەشتەمی پەیمانگای کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ڕاژانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، لە ڕێکەوتی 12 حوزەیرانی 1988 بە نوێنەراتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەگای خواکورکی حزبی شیوعی ئێڕاقی واژۆی پەێڕه و و پڕۆگرامی بەرەی کوردستانی کرد، ساڵی 1989 سیفەتی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی دەیەم پێبەخشراوە، ساڵی 1989 لە کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا لەبەر خەباتی لە کۆنگرەی یەکەمەوە تا کۆنگرەی دەیەم لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە مێدالیای بارزانیی نەمر پێ بەخشراوە، لە ڕێکەوتی 16ی کانونی یەکەمی 1991 تا ڕێکەوتی 18ی شوباتی 1992 مامۆستای وانەی مێژووی کۆنگرەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی پارتی لە خولی نۆیەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارەدێی پیرمامی سەر بە پارێزگای هەولێر بووە، لە ڕێکەوتی 19ی ئاداری بەشداری کۆبوونەوەی بەرەی کوردستانی بە مەبەستی دیارکردنی کاتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان و بارودۆخی ئابووری و ئاساییشی باشووری کوردستانی کردووە، ڕۆژی یەکشەمەی 16ی ئابی 1992 وتاری لە ڕۆژنامەی خەبات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بڵاو کراوەتەوە، ساڵی 1993 وەک خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی خەبات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان موڵەتی فەڕمی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، ساڵی 1993 کراوەتەوە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەم) ، ڕۆژی چوارشەمەی 9 تشرینی دووەمی 1994 لە بارەگای سکرتارییەتی جەلال تاڵەبانی لە شاری هەولێر ئامادەی کۆبوونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەبەستی بن بڕکردنی ئاڵوزییەکانی نێوانیان کردووە، ساڵی 1999 بۆ جاری سێیەم کراوەتەوە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دوازدەیەم) ، لە ڕێکەوتی 6 کانونی دووەمی 2000 یاوەری سەرۆک مەسعود بارزانیی کردووە بە مەبەستی کردنەوەی بارەگای سەرەکی دەزگای باڵای ئەیلوول لە شارۆچکەی شەقڵاوه سەر بە پارێزگای هەولێر، ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە بە مامۆستای پارتایەتی ناسێنراوە، دوا ئەندامی سەرکردایەتی کۆنگرەی یەکەم بوو کە 71 ساڵ لە ڕیزەکانی پارتیدا سەرکردایەتیی کرد تا لە ڕۆژی دووشەمە 25 ئەیلوولی 2017 سەرباری ناتەندرووستبوونی لە ڕاپرسی سەربەخۆیی کوردستاندا دەنگی بە بەڵێ داوە، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەمە 24 تشرینی یەکەمی 2017 بەهۆی نەخۆشییەوە لە نزیک شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە و لە شاری هەولێر بە خاک سپێردراوە، شارەزای زمانەکانی کوردی، عەربی، فارسی و ئینگلیزی بووە.
$بەرهەمەکانی$:
مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق تا بەستنی کۆنگرەی سێیەمی 1968. [1]