ناو: ئازاد
نازناو: دێوانە
ناوی باوک: مەغید حسێن عەلی
ناوی دایک: حەبیبە عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1966
ساڵی شەهیدبوون: #08-08-1988#
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی #کۆڕێ#
شوێنی شەهیدبوون: #پیرمام#
$ژیاننامە$
ئازاد مەغدید حسێن عەلی، ناسراو بە دێوانە لە ساڵی 1966 لە شارەدێی کۆڕێ لەدایکبووە، تا کۆتا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، سەرقاڵی کاسبی ناو بازاڕ بووە، باوکی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە. دایکی ناوی (حەبیبە عەبدوڵڵا) بووە و برایەکانی ناویان (نەوزاد- دڵزار- سەباح- ڕەشاد) بووە و هەردوو خوشکەکەشى ناویان (فێنک وکازیمە) بووە.
$خەباتنامە$
ئازاد مەغدید حسێن عەلی، ناسراو لە ساڵی 1980 لە ڕێگەی وەستا یونس پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە کردووە و ماوەی پێنج ساڵ وەک شانەی نهێنی کاری کردووە و نازناوی دێوانەى وەرگرتووە.
لە ساڵی 1985 چەکى هەڵگرتووە و لە ڕێکخراوی پیرمامى سەر بە ناوچەی شەقڵاوە بووەتە پێشمەرگە کە ئەوکات سەید پەپوولە بەرپرسی ڕێکخراو بووە.
لە ڕێکەوتی 8/8/1988 بۆ ئەنجامدانی چالاکییەک چووەتە پیرمام و کەوتووەتە بۆسەی سەربازانی ڕژێم، دوای ماوەیەک بەرگری لەخۆکردن و خۆبەدەستەوە نەدان، دواجار دەکەوێتە دەست سەربازەکان و دەستبەسەر دەکرێت، یەکێکە لەو پێشمەرگانەی کە هیچ سۆراغێکی نییە و بێ سەروشوێنە. [1]