سەراوڵە شارێکە لە پارێزگای ئیلام.
ئەم شارە ناوەندی شارستانی چەرداوڕ و لە بەشی ناوین ئەم شارستانەدایە.
$ناو$
وشەی «سەراوڵە» ناوێکی کوردیییە کە لەسەراو+وڵە پێک ھاتووە.
$ئابووری$
بە زۆری کاری خەڵکی سەراوڵە وەرزێریە و بەرھەمەکانیان بریتییە لە گەنم، جۆ، نۆک و برنج. برنجی سەراوڵە بە ناوی برنجی عەنبەربۆ ناسراوە.
$زمان$
خەڵکی سەراوڵە بە زمانی کوردی و زاراوەی کوردیی باشووری قسە دەکەن.
$بەرزایی$
بەرزایی ئەم شارە لە دەریا 1050 مەترە. ئاووھەوای ئەم شارە کوێستانییە.
$ژمارەی دانیشتووان$
بەپێی ئامارە فەڕمییەکانی ئێران ژمارەی دانیشتووانی 30000 کەسە.[1]