$کەسێک هەڕەشە و تەقە بکات نەگیرابێت شەرمەزاریەکی ترە$
#هانا شوان#، خانمە چالاکوانى بوارى مافەکانى ژنان لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک نووسیویەتى، منداڵ کوشتن، ژن کوشتن، هەڕەشەکردن لە ژنان، یاسا شکێنی، هێنان و بردنی ژنان لە دادگاکان، سوکایەتی پێکردن و بێ ماف کردن و هەژار کردنیان، هەزاران تاوانی تر، بەبەر چاوی لیژنەکانی مافی مرۆڤ ، یاسا، منداڵ و پەروەردە، کەی دێنە دەنگ لە ئاست ئەو تاوانانەی بەرانبەر ژنان و منداڵان دەکرێت، کەسێک حەوت فەرمانی دەستگیرکردنی هەبێت نەگیرابێت چ شەرمەزاریەکە، کەسێک هەڕەشە و تەقە بکات نەگیرابێت شەرمەزاریەکی ترە، زۆرن ئەوانەی لەو تاوانەوە تێوەگلاون پێویستە هەموویان سزا بدرێن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 479 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!