ئەو بڕیارەی #مەسرور بارزانی# لەبارەی مامەڵەی وەزارەتەکان لەگەڵ کونسوڵخانەکان داویەتی، ڕێکاری نوێیە دژی بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی.
مەسرور بارزانی لە هەفتەی ڕابردوو بڕیاریدا، مامەڵەی هەموو وەزارەتەکانی کابینەی نۆیەم لەگەڵ کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان دەبێت لە ڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بێت.
ئەو بڕیارە ڕێکارێکی نوێیە دژی بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی.
مەسرور بارزانی نایەوێت بەرپرسانی یەکێتی لە ڕێگەی وەزارەتەکانەوە و بێ ئاگاداری ئەو، ڤیزە وەرگرن، بۆیە بڕیاری ئەوەی داوە لە ڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئەو هەنگاوە بنرێت. [1]