بۆ زۆرینەمان لە وەرزی زستاندا تووشی هەڵامەت و قورگ ئێشە و ئەنفلۆنزا دەبین و ئەمەش بێزارکەرە، بەڵام زانایان بۆیان دەرکەوتووە هەندێک لە خواردنەوە گەرمەکان یارمەتیدەرن بۆ بەرزبوونەوەی سیستمی بەرگری جەستە، دژی ڤایرۆس و بەکتریا.
دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم خواردنەوانە بە ئاسانی بەسەر نەخۆشییدا زاڵ بیت
1-
سوپی مریشک
ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان و زیادبوونی سیستمی بەرگری جەستە.
2-
چای جاترە (زەعتەر)
بە گشتی بۆ تەندرووستی سوودی هەیە، کۆکە ناهێڵێت و یارمەتی چاکبوونەوەی هەڵامەت دەدات.
3-
چای زەردەچەوە
لە کۆندا چینی و هندییەکان وەکوو چارەسەر بەکاریان دەهێنا، چەندین سوودی گرنگی هەیە، دژە ئۆکسانە و هەوکردن ناهێڵێت، دژە شێرپەنجەیە، بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
4-
چای ئێکنەیشا (گوڵەقوچە)
لەگەڵ ئەوەی ئەم جۆرە گوڵە کەمێک دەگمەنە و لە باکووری ئەمریکادا هەیە، بەڵام سوودی زۆری هەیە، خواردنەوەی بە شێوەی چا ڕێگری دەکات لە تووشبوونت بە سەرمابوون، ئەنفلۆنزا و هەڵامەت.
[1]