دەستەى کارگێڕى #یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان# بە ئامادەبوونى سەرۆکى یەکێتیى و سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە.
دواى ئەوەى #پارتى دیموکراتى کوردستان# ڕەتیکردەوە لە ئێستادا دانیشتنى پەڕڵەمانى کوردستان ئەنجامبدرێت.
ئەمڕۆ، چوارشەممە #11-01-2023#، دەستەى کارگێڕى یەکێتیى لەوبارەیەوە کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى دەستەى کارگێرى #ڕێواز فایەق#، سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان ئامادەبێت بە مەبەستى ڕوونکردنەوە لەسەر ئەنجامدانى دانیشتنى پەڕڵەمان بۆ گۆڕانکارییە وزارییەکان و هەڵوێستى سەرۆکایەتى پەڕڵەمان و پارتى لەوبارەیەوە. [1]