لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی ڕایگەیاند، بەشێکی زۆری ڕاسپاردەکانی دیدار چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەمساڵ دیداری دووەم ئەنجام دەدەین.
ستران عەبدوڵڵاستران عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ڕایگەیاند: لە دوای دیدارەوە قورسایی سیاسەتی یەکێتی لەپێناو مافەکانی کورد و جێبەجێکردنی مادەی 140 گواستراوەتەوە
بەغدابەغدا و ئێستا
10-01-202310-01-2023 بەشێکی زۆری ڕاسپاردەکانی هەر 13 لیژنەکەی دیداری یەکێتی چوونەتە بواری جێبەجیکردنەوە و کاریان لەسەر دەکرێت و ئەمساڵ دیداری دووەم ئەنجام دەدەین. ئاماژەی بەوەشکرد: هەڵوێستوەرگرتنی یەکێتی و تیمەکەی لە حکومەتی هەرێم جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی دیدارە و یەکێتی سیاسەتی تاکڕەوی قبوڵ نییە و لەڕێی هەڵبژاردنێکی پاک و گۆڕینی یاساکانییەوە بە گژیدا دەچینەوە و بەو یاسایانەی ئێستا هەیە یەکێتی هەرگیز ناچێتە هەڵبژاردنەوە و بۆ ئەمەش لایەنەکانی تریش جگە لە پارتی لەگەڵدایە.ئەوەشی خستەڕوو: پاراستن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و ڕاگەیاندنی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی توندووتیژی بەرانبەر بە ژنان لەلایەن سەرۆک
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانییەوە جێبەجێکردنی یەکێکی ترە لە ڕاسپاردەکانی دیداری یەکێتی.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,233 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!