مەیمە شارەدێیەکە لە ناوچەی زێڕیناباد لە شارستانی دێلوڕان لە پارێزگای #ئیلام#ی، ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ناوەندی ناوچەی مووسیانە.[1]
مەیمە دەکەوێتە ناوەندی ناوچەی سەراو مەیمە سەربە شارستانی دێلوڕان و ئەم شارەدێیە کەش و ھەوایەکی شاخاوی مامناوەندی ھەیە.
$دانیشتووان$
بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2016دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (1.913) کەس و (569) خێزان بووە.
دانیشتووانی شارەدێکە کوردن.
بە کوردی شێوەزاری (کەڵھوڕی و کوردالی) دەدوێن.
$گەشتیاری$
بە ھۆی بەرزییەکەی 1193 مەتر لە ئاستی دەریاوە، کەش و ھەوایەکی نەرمی ھەیە، کە لە ھاوینەکانی گەرمادا پێشوازی لە میوانان و گەشتیارانی ھەموو شارستانەکە و بەتایبەت شارەدێیەکانی باشووری پارێزگای ئیلام دەکات، ئەم شارەدێیە سێیەم شاری پارێزگای ئیلامە کە شارەوانی ھەیە.
گردی مەیمە بە دواکەوتنی 4500 بۆ 4100 ساڵ پێش زایین. یەکێکە لە شوێنە دێرینەکانی ناوچەکە.
تافگەی ئەبتاف لە ڕێگای مەیمەوە بۆ پەھلە زەریناباد لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای ئیلامە.
چێک دوسلی (دۆست عەلی) کە بە گوتەی گەڕیارە ئەوروپییەکان، ناوچەیەکی نیشتەجێبوونە کە پێش شۆڕش چووەتە ژێر زەوی.
قەڵایەک لە شوێنی مێندێ لەسەردەمی پێش ئیسلام لە گەڕەکی پشت قەڵاکە.
نووسراوی بەردی سەردەمی قاجار.
باخەکانی ھەنجیر و گوێز و...
ئیمام زادە سەید فەلەکەدین.
ئیمام زادە سەید ئەکبەر تەختان.
ناوچەی گەشتیاری سرووشتی میانوەر تەختان.
تاڤگەی جوانی چاپی ڕاسی تەختان.
دیمەنی سرووشتی زنجیرە چیای کەبیر لە باکووری ئەم شارەدێیە.
دارستانە چڕەکانی دار بەڕوو.