پەھلە شارەدێیەکە لە ناوچەی زێڕیناباد لە شارستانی دێلوڕان لە پارێزگای ئیلام، لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ناوەندی ناوچەی مووسیانە.
پەھلە دەکەوێتە 104 کم لە باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری ئیلام.
لە ئێستادا ڕووبەری ئەم شارە زیاتر لە 114 ھێکتارە. پارکی دارستانی میللەت لە ساڵی 1990 درووستکراوە ڕووبەرەکەی 6 ھێکتارە لە باکووری ئەم شارەدێیە و دەکەوێتە بناری گردە جوانەکان، بەشێک لەم پارکە لەم دواییانەدا بووەتە ھاوینەھەواری گشتی. پارکی بەعس یەکێکە لە پارکە جوانەکانی ئەم شارە لە ساڵی 1993 دامەزراوە. ھەروەھا لە ساڵی 1995 پارکی شەھید حسێن فەھمیدە لەم شارەدێیە درووست کراوە. بەرزترین پلەی گەرمی ئەم شارە 44 و نزمترین پلەی گەرمی -5 پلەی سەدییە.
$مێژوو$
دیارە ناوی ئەم شارەدێیە ھەمان ڕەگ و ڕیشەی پەھلەوی و پارتیانی ھەیە کە یەکێکە لە ماناکانی ئەو شارەدێیە. لە ڕابردوودا شارەدێی پەھلەی مۆدێرن بەشێک بوو لە خاکی پەھلە (چیاکان، چیاکانی زاگرۆس) و ڕەنگە بەھۆی ئەمەوە ناوی پەھلە لەسەری مابێتەوە.
لە شەڕی ئێران و ئێراقدا، شاری پەھلە زیانی زۆری بەرکەوت و دوای ئاوەدانکردنەوە، ناوەکەی کە دوای شۆڕشی ئیسلامی گۆڕدرا بۆ زەرین ئاباد، جارێکی دیکە بوو بە پەھلە.
$دانیشتووان$
بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2016دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (3٬870) کەس و (1٬015) خێزان بووە.
دانیشتووانی شارەدێکە کوردن.
بە کوردی شێوەزاری (کەڵھوڕی و کوردالی) دەدوێن.
$گەشتیاری$
شارەدێی پەھلە لە دەشتێکدا ھەڵکەوتووە و مەیلێکی نەرمی ھەیە بەرەو ڕووباری دیجلە. شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکە و دەوروبەری:
ڕووباری مەیمە کە بە شارەدێیەکەدا تێپەڕدەبێت.
زنجیرە چیای کەبیر (پانزە کیلۆمەتر لە باکووری پەھلە) .
لوتکەی کەلاوندی (1716 مەتر) دە کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شارەدێکەوە دوورە.
ئیمامزادە سەید فەخرەدین، 12 کیلۆمەتر لە باکووری پەھلە.
ئیمامزادە سەید حوسنی (کوڕی سەید فەخرەدین) 13 کم لە باکووری پەھلە دوورە.
ئیمامزادە سەید نەسرەدین 16 کم لەم شوێنە دوورە.
ئیمام زادە سەید ئیبراھیم (کوڕی محەمەد باقر) کە دەکەوێتە دووری 7 کم لە پەھلە و لەسەر ڕێگای قەڵای شیاخ.
ئیمام زادەی محەمەد و بیبی زەینەب، 7 کیلۆمەتر لە ڕۆژاوای شارەدێی پەھلە، بینای ئەم ئیمام زادەیە کە شێوەی مەخرەجی تایبەتی ھەیە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەلجوقیەکان. قەڵای شیاخ (شیاق) لە ڕۆژاوای چێلێ، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 1900 ساڵ لەمەوبەر. قەڵای زنجیر لە باشووری ڕۆژاوای شارەدێی پەھلە، کەلاوەکانی کۆن لەسەر ڕێگای پەھلە-دێلوڕان، باخچەی جوانی گۆراو و مەیمە، پارکێکی دارستانی مێلات بە ڕووبەری 6 ھێکتار لە بناری شاخەکانی باکووری شارەدێیەکە. [1]