بەبۆنەی ساڵڕۆژی دەرچواندنی ڕۆژنامەی
کوردستانی نوێکوردستانی نوێی ئازیزەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم، ھیوای بەردەوامی و بەرەوپێشچوونى زیاترتان بۆ دەخوازم.
کوردستانی نوێ وەک یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی کوردی دوای ڕاپەڕین، لە تەمەنی پڕ خزمەت و شکۆی خۆیدا بە لێهاتوویی و دڵسۆزی و ماندوبوونی ڕۆژنامەنووس و ستافە ماندوونەناسەکانی، خزمەتێکی گەورەی بە کاروانی ڕۆژنامەگەری کوردى کردووە و کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە لە پێشخستنی ڕاگەیاندنی نووسراودا، بێگومان ئەمەش جێگەی شانازی هەمووانە.
ئەمڕۆش
11-01-202311-01-2023 لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکاندا، داواکارین ئەم ڕۆژنامەیە لەگەڵ داگیرساندنی مۆمی تەمەنی نوێی ژیانی ڕۆژنامەگەریی خۆیدا، پێگە و ڕۆڵی خۆی زیاتر گەشە پێ بدات و بایەخ و گرنگییدانەکانیشی هەمیشە لە ناخی کۆمەڵانی خەڵکەوە بێت، تا زیاتر سەرکەوتوو بێت لە گەیاندنی پەیامە سیاسیی و ڕۆژنامەگەرییەکەیدا، وەک هەمیشەش پشتیوانتان دەبین.
[1]
هەر سەرکەوتوو و سەرفرازبن.
قوباد تاڵەبانىقوباد تاڵەبانى
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی