ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە هەمووان زیاتر لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە دەشڵێت، بۆیە هەڵبژاردن لەکاتی خۆی بەڕێووەنەچووە ، چونکە کێشە لەپاک و بێگەردی هەڵبژادن هەیە #سەعدی ئەحمەد پیرە#، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەمیانەی بەشداریکردنی لە سیمپۆزیۆمی هەرێمی کوردستان لە ناو گۆڕانکارییەکان ، دەرفەت و ئاڵنگاری کە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی و سەنتەری تاسک ئەنجامیاندابوو، ڕایگەیاند، یەکێتی لە هەمووان زیاتر لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە هەرێم. باسی لەوەشکرد، ئەگەر دەمانەوێت دامودەزگا شەرعییەکان هەرێم بەهێز بکەین ، پێویستە هەڵبژاردنی بێگەرد و لەکاتی خۆی بەڕێووەبچێت. بە وتەی ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، حزبەکەی دەیەوێت حکومەت وەکوو یەک تیم کاربکات، لە #زاخۆ# هەتا #خانەقین# بەرپرسیار بێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 744 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!