#هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد#:
کەیسەکانی تیرۆرکردن، ڕفاندنی ڕۆژنامەنووسان، وەرگرتنی سەرانە لە بازرگانان، ڕێگریکردنی ئاشکرا لەوەبەرهێنانی غاز و فرۆشتنی بەخۆراواییەکان، وایکردووە (یەکێتی نوێ) لە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان بکرێتە دەرەوە
$ئەڵقەی کۆتایی (یەکێتی نوێ)$
تەنانەت لە 31ی ئابیشدا کە یەکێتی ئاوارەی سەیران بەن و باشماخ بوو بوو بە قەد ئێستا دۆخی سیاسی و (سەربازی) خراپ نەبوو، مام #جەلال تاڵەبانی# ئەوکات دەیوت ڕاستە ئێمە شارەکانمان لەدەستداوە بەڵام ڕۆحی خەڵکمان لەدەستنەداوە و هاوسۆزمانن، بەڵام ئێستا وەک دەبینن یەکێتی سۆز و ڕۆحی خەڵک و شاخ و شاریشی لەدەستداوە، بامن بپرسم خەڵک لەپێناو چی دا ببێتە یەکێتی؟
لە دووساڵی ڕابردوودا (یەکێتی نوێ) چەندین مەلەفی قورسی خرایە سەرشان کە گرنگترینیان پەیوەندی لەگەڵ ئێران و سپیکردنەوەی دۆلار بۆ ئەو وڵاتە، هەروەها کەیسەکانی تیرۆرکردن و ڕفاندنی ڕۆژنامەنووسان و وەرگرتنی سەرانە لەبازرگانان و دەستێکەڵکردن لەگەڵ ئەوانەی کە لە لیستی تیرۆری ئەمریکیەکاندا هەن و ڕێگریکردنی ئاشکرا لە وەبەرهێنانی غاز و فرۆشتنی بەخۆراواییەکان، ئەمە وایکرد کە (یەکێتی نوێ) بەتەواوەتی لە هاوکێشە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەکان بکرێتە دەرەوە و بڕیاری کۆتایهاتنی بدرێت، ئەوەی ئێستاش دەگوزەرێ ئەڵقەی کۆتایی یەکێتییە نوێیەکەیە و ئەوانەشی کە تەحەکومی پێوە دەکەن تەنیا ڕادەستبوون بە ئەمری واقیعیان لە بەردەمدایە. [1]
هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد