ناونیشانی بابەت: باشترین جۆرەکانی گژوگیا بۆ سکچوون
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
سەرەتا ئەم چارەسەرانە یارمەتی کەمکردنەوە و نەهێشتنی نیشانەکانی سک چوون ئەدات لە حاڵەتی سووک و مامناوەند و پێویستە سەردانی نەخۆشخانە یا پزیشکی پسپۆڕ بکرێت لە کاتی بوونی ئەو نیشانانەی کە پێشتر ئاماژەی پێ کراوە لە لایەن وەزارەتی تەندرووستی و پزیشکە پسپۆرەکانی نەخۆشییەکانی هەناو:
1- گوڵە بەیبوون: سێ کەوچکی چێشت گوڵە بەیبوونی وشککراو بخەرە ناو سێ پەرداخ ئاو؛ بۆ ماوەی یەک چارەک بیکوڵێنە ، ڕۆژی دوو یان چوار جار بیخۆرەوە یەک کاتژمێر پێش خواردن یا دوای سکچوون یان کاتی ئازاری ناو سک.
2- نەعنا: نیو کەوچکی چا زەیتی نەعنا لە ناو یەک کووپ ئاوی گەرم؛ یان یەک کەوچکی چێشت نەعنای وشککراو یا پانزە گەڵای نەعنا بخەرە ناو یەک کووپ ئاوی گەرم و پاش 10 خولەک بیخۆرەوە؛ ئەتوانیت. کەچکێک هەنگوینیشی تێ بکەیت ڕۆژانە (3 - 4 جار) نیوکاتژمێر یان یەک کاتژمێر پێش خواردن یان کاتی سک چوون.
3- جاترە: یەک یان دوو کەوچکی چێشت ڕازیانەی هاڕاو بخەرە ناو دوو کووپ ئاو؛ بۆ ماوەی 10 خولەک بیکوڵێنە ، ڕۆژی دوو جار بیخۆرەوە؛ یان ڕۆژانە یەک یان دوو کەوچکی چێشت ڕازیانەی هاڕاو بخۆ یەک کاتژمێر پێش خواردن یان کاتی سک چوون.
4- گەڵای بلوبێری یا تووتڕکی سرووشتی: 10 دەنک بلۆبێری یا تووتڕکی سرووشتی و 10 گەڵای بلوبێری یا تووتڕکی سرووشتی جوان بشۆرەوە . دوو کوپ ئاو بکوڵێنە، گەڵاکان بخەرە ناو ئاوە گەرمەکەوە و بۆ یەک یا دوو خولەک گەرمی کە و بۆ ماوەی (10 - 15 خولەک) بەجێ بێڵە و دواتر دەنکە بلوبێری یا تووتڕکی سرووشتیەکەی تێکەڵ کە و جوان ڕای وەشێنە و بیخۆەروە.
5- زەردەچەوە: نیو کەوچکی چێشت زەردەچەوە بخەرە ناو یەک کووپ ئاوی گەرم؛ ڕۆژی دوو بۆ چوار جار بیخۆرەوە.
6- زەنجەبیل: بەشێوەی چا بخورێتەوە ڕۆژی دوو بۆ چوار جار.
7- تۆوی تەڕەتیزە: ڕۆژی سێ جار جوان بکوترێت و لە ناو کووپێ ئاو کوڵاو. دوو خولەک گەرمی. بکرێتەوە و دوای (10 - 15 خولەک) بخورێتەوە. [1]