کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,185
وێنە
  123,647
پەرتووک PDF
  22,057
فایلی پەیوەندیدار
  125,231
ڤیدیۆ
  2,185
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,033
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,430
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,670
عربي - Arabic 
43,726
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,505
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,507
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,823
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
915
وێنە و پێناس 
9,458
کارە هونەرییەکان 
1,513
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,936
نەخشەکان 
268
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,041
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,644
کورتەباس 
22,100
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,362
بەڵگەنامەکان 
8,716
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
46
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,285
PDF 
34,630
MP4 
3,826
IMG 
233,005
∑   تێکڕا 
272,746
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
میر مەیان خان
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
میر مەیان خان
میر مەیان خان
ناو: مەیان
نازناو: میر مەیان خان
ناوی باوک: عەبدی بەگ
ساڵی لەدایکبوون: 1913
ساڵی کۆچی دوایی: 1958
شوێنی لەدایکبوون: #باعەدرێ#
شوێنی کۆچی دوایی: #شنگال#
$ژیاننامە$
شاژنە خاتوونی کوردانی ئێزدی
میر مەیان خان (1913- 1957یان 1958ز) میری میرنشینی #شێخان#ی #ئێزدی#یەکان، شاژنە خاتوونێکی ئێزدی بووە، لە ساڵی (1873ز) یان لە ساڵی (1874ز) لە شارەدێ ی باعەدرێی سەربە شارۆچکەی شێخانی سەر بە پارێزگای نەینەوا (مووسڵ) ی #باشووری کوردستان# لە خانەوادەی میرانی میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان لەدایک بووە و میر مەیان خان (1913- 1957 یان 1958ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان کچی میری دیاری ئێزدییەکان عەبدی بەگ بووە و هاوسەری عەلی بەگ (؟-1913) و دایکی میر سەعید بەگ (؟-1944) و دایەگەورەی میر تەحسێن بەگ (1957 یان 1958-2019ز) بووە. لە ساڵی (1891ز) ، یان ساڵی (1892ز) لە تەمەنی (18) ساڵیدا لەگەڵ میر عەلی بەگ (؟-1913ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان کە ئامۆزای بووە هاوسەرگیری کردووە و ئەوە بوو بۆ جاری دوانزدەم هێزەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری عوسمانییەکان، بە سەرکردایەتیی فەریق عومەر وەهبی پاشا (1892-1894ز) والیی نوێی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی (1892ز) کە ئەفسەرێکی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانییەکان بووە لەسەر داوای خودی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم (سوڵتانی مەلعون-سوورە) (1876-1909ز) سی و چوارەمین سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان بوو، بە بیانووی ئەنجامدانی چەند ڕیفۆرمێک لە ویلایەتی مووسڵی باشووری کوردستان، کە ئەوە بوو نزیکەی 15 هەزار کەسی کوردانی ئێزدی بەدیل گرت، کە خودی میر عەلی بەگ (؟-1913ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان و‌ هاوسەرەکەی میر مەیان خان (1913- 1957یان 1958ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان تێدا بوو، هەروەها ژمارەیەکی زۆر کوردی ئیزدی کۆمەڵکوژ کراون و پەرستگەی (#لالش#) تاڵان و داگیر کراوە و داوا لە میر عەلی بەگ (؟-1913ز) و‌ هاوسەرەکەی میر مەیان خان (1913- 1957یان 1958ز) هەر دوو میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان کرا کە موسڵمان بن و واز لە ئایینی ئێزدی بهێنن، بەڵام ڕەتیان کردووەتەوە کە موسڵمان بن و واز لە ئایینی ئێزدیی خۆیان بهێنن بۆیە دوور خرانەوە بۆ شاری سێواسی ناوەندی پارێزگای سێواس و ناوەندی ئەو کاتەی ویلایەتی سێواس لە باکووری کوردستان، کە لەو ساڵەی دوورخستنەوەدا تەندرووستیی میر مەیان خان (1913- 1957یان 1958ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان تێک چووە، کە ئەوە بوو چەند منداڵی لەبار چووە و بە تەنیا کۆڕێکی لە ژیاندا دەمێنێت بە ناوی میر سەعید بەگ و دواتر لە ساڵی (1907ز) میر عەلی بەگ (؟-1913ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان، توانیویەتی دووبارە ناوچەی ئێزدخان کۆنتڕۆڵ و ئازاد بکاتەوە. برایەکی میر مەیان خان (1913- 1957یان 1958ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان بە ناوی ئیسماعیل بەگ هەوڵی داوە تەختی میرایەتیی میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان بەدەست بهێنێت، بەڵام میر مەیان خان (1913-1957 یان 1958ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان لەو پرسە گرنگەدا پشتگیری لە میر عەلی بەگ (؟-1913ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان هاوسەری دەکات و ناکۆکیی نێوان میر عەلی بەگ (؟-1913ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان و ئیسماعیل بەگ درێژەی کێشاوە و دواجار میر عەلی بەگ (؟-1913ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان لە ماڵەکەیدا کوژراوە، بەڵام هەندێ سەرچاوەی تر دەڵێن گوایە میر مەیان خان (1913- 1957یان 1958ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان دەستی لە کۆژرانی میر عەلی بەگ (؟-1913ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان هەبووە و لە دوای کۆژرانی میر عەلی بەگ (؟-1913ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان پیشنیار کراوە میر سەعید بەگ (؟-1944ز) ی کوڕی لە جێگەی دابنرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەمەنی میر سەعید بەگ (؟-1944ز) بچووک بووە، بۆیە میر مەیان خاتوون کاروباری میرنشینی گرتووەتە ئەستۆ. بەهۆی ئەوەی چەندین ساڵ کاروباری میرنشینی بەڕێوە بردووە و کۆمەڵگای ئێزدی لە هەموو شەڕ و پێکدادانیک پاراستووە، کاتێک سەعید بەگیش گەورە دەبێت و دەبێتە میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان، بەڵام میری ڕاستەقینە و واقیعی میرنشینەکە هەر لە دەستی میر مەیان خاتوون دەبێت. خاتوو مارتین ڤان بروینسەن، خانمە نووسەری هۆلەندی، لە پەڕتووکی (لە عادیلە خانەوە تا لەیلا زانا) کە لەسەر ڕۆڵی ژنانی کورد نووسیویەتی، باس لە کاریگەریی میر مەیان خان (1913- 1957 یان 1958ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان لەناو کۆمەڵگای ئێزدی دەکات. خانمە نووسەر مارتین ڤان بروینسەن ئاماژە بەوە دەکات و دەڵێت: ''لەناو کۆمەڵگای داخراوی کوردی ئێزدیدا (44) ساڵ یان (45) ساڵ دەسەڵاتی ژنێک پەسەند کراوە و هۆکارەکەیشی ئەوەیە میر مەیان خان (1913- 1957 یان 1958ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان لە بنەماڵەیەکی خانەدانی ئێزدی بووە. بەڵام گرنگییەکەی ئەوەیە بەر لە میر مەیان خان (1913-1957 یان 1958ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان ئەوەندە دەسەڵاتە بە چ ژنێک نەدراوە و هەموو جارێک دەرفەتی میر و سەرۆکایەتی بە پیاوێکی ئازا دراوە، بەڵام دیارە میر مەیان خان (1913- 1957یان 1958ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان زۆر ئازا و دانا بووە. لە ساڵی (1924ز) تیرەیەکی ئێزدییەکان بە ناوی میهرکییەکان لە چیای شنگال بە سەرۆکایەتیی داوودێ داوود، دژی دەسەڵاتی داگیرکەرانی بەریتانی دەست بە ڕاپەرین دەکەن و بڕیارێکی دەسەڵاتدارانی بەڕیتانیا ڕەت دەکەنەوە کە دەیانەوێت کەسێکی نزیک لە خۆیان بە ناوی (حەمویێ شێرۆ) بکەن بە میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان، تەندرووستیی میر مەیان خان (1913- 1957یان 1958ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکانیش لەو نێوەندەدا هاوکاری میهرکییەکان دەکات و ڕێگە بە دەسەڵاتدارانی بەڕیتانیا نادەن بە دڵی خۆیان میرێک هەڵبژێرن بۆ ئێزدییەکان. لە ساڵی (1935ز) دا بەهۆی خزمەتی سەربازییەوە جارێکی تر داوودێ داوود دژی حکوومەتی ناوەندیی شانشینی ئێراقی ئەو کاتە ڕادەپەڕێت و خزمەتی سەربازی بۆ حکوومەتی ئەو کاتەی شانشینی ئێراق ڕەت دەکاتەوە. بەڵام ئەم جارە پشتگیرییەکی باش بەدەست ناهێنێت و سوپاکەی دەشکێت و بەرەو ڕۆژاوای کوردستان هەڵدێت. سادق دەمولوجی، نووسەر کە یەکێک بووە لە بەرپرسەکانی دەوڵەتی عوسمانی و بە ڕەگەز عەرەب و ماوەی (40) ساڵ پەیوەندیی لەگەڵ کوردانی ئێزدی هەبووە لە ساڵی (1949ز) دا دەربارەی میر مەیان خان (1913-1957 یان 1958ز) میری میرنشینی شێخانی ئێزدییەکان نووسیویەتی و دەڵێت: ''ئەو خاوەن بیرێکی تیژ و زانایە و خەڵکی لێی دەترسن و ڕێزی لێ دەگرن، دەسەڵاتی بە شێوەێکی بەرفراوانە، هیچ کەسێک ناتوانێت لە فەرمانەکانی لابدات، لە کاتی ئامادەبوونیدا هەموو بە ڕێزەوە بەرانبەری ڕادەوستن، کاتێکیش دیار نییە هەموو لە دڵەراوکێدان. هەرچەندە لووتبەرز و خۆبەزلزانە، بەڵام کاتێک لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ دەکەیت، بۆت دەردەکەوێت کە مرۆڤێکی میهرەبان و بەخشندەیە و سەرنجت بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت. سەرکردەیەکی سەرکەوتووە و لەو مرۆڤانەیە کە بەخشندە و دڵڕەقە، دەبەخشێت و لێشت وەردەگرێتەوە و خەڵاتت دەکات و سزاشت دەدات و ڕێگەت دەدات و یاساغت دەکات و بەکورتی وا دەکات کە خۆی بە پێویستی دەزانێت'' و ئەوە بوو لە ساڵی (1957ز) یان لە ساڵی (1958ز) دا لە تەمەنی (84) یان لە تەمەنی (85) ساڵیدا میر مەیان خان (1913- 1957 یان 1958ز) لە شاری سنجار (شنگال) ی ناوەندی شارۆچکەی سنجار (شنگال) کۆچی دوایی کردووە، پاش ئەوەی بۆ ماوەی (44) ساڵ، یان (45) ساڵ توانیی میرایەتیی میرنشینی شێخانی ئێزدی بکات و شاری عین سەفنێی ناوەندی شارۆچکە ی شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆکی سەر بە هەرێمی باشووری کوردستان ئەسپەردەی خاک کراوە .
$سەرچاوەکان:$

1- سەنتەری برایەتی: سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم و ئێزدییەکان-ن: جۆن کیست-وە: دکتۆر هەوراز سوار، ژمارە/8، مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی1998ز.
2- د . عەبدوڵڵا عەلیاوەیی: کوردستان لەسەردەمی دەوڵەتی عوسمانی دا-سلێمانی2004ز.
3- یاسین سابر ساڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی -سلێمانی2005ز.
4- ئەنستانس ماری کەرمەلی: پەڕتووکی ئێزدییەکان (جیلوە و مەسخا ڕەش) و بیبلیۆگرافیای ئێزدیاتی-وە: د . نەجانی عەبدوڵڵا-سلێمانی2006ز
5- کریس کۆچێرا: کورد لە سەدەی نۆزدە و بیستەمدا-وە: حەمە کەریم عارف-هەولێر2011ز.
6- ن. لازایف: مێژووی کوردستان-وە: وشیار عەبدوڵڵا سەنگاوی-هەولێر2012ز.
7- جەلیلی جەلیل و م . س . لازایف و م . آ . حەسرەتیان و شاکرۆ محۆیان و ئۆڵگا جیگالینا: شۆڕشەکانی کورد لە سەردەمی نوێدا-وە: بەهادین جەلال مستەفا-هەولێر2015ز.
8- دیار غەریب: خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ مێژووی کوردستان-سلێمانی2016ز.
9- دەیڤد ماکدواڵ: مێژووی هاوچەرخی کورد-وە: د . ئەبو بەکر خۆشناو-هەولێر2019ز.
10- کریستینا کۆیڤونەن: کورد نەتەوەیەکی کۆمەڵکۆژکراو-وە: لەنجە ئەحمەد و زاگرۆس ئەحمەد-سلێمانی2019ز.
11- باقر یاسین: مێژووی خوێنڕێژی لە ئێراقدا-وە: سەباح ئیسماعیل-تاران2019ز.
12- سایتی پەیسەر -بە ناونیشانی (مەیان خاتوون، یەکەم میری ژنی کورد‌) -بەشی ڕاپۆرتی کوردستانی–ڕێکەوتی (19-11/کانوونی یەکەم-2019ز) .
13-پ . ی . د . بەختیار سەعید مەحمود شوانی: مێژووی ئێراق لە سەردەمی عوسمانی-هەولێر2021ز.
14-نادیار: باسوخواسی کورد لە ڕاپۆرتی کارگێڕی ساڵانی1919-1920ی بەڕیتانیا لە ئێراق-وە: محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق-سلێمانی2020ز.
15-نادیار: کورد ئەفسانەی ڕۆژهەڵات-وە: سوارە شاکەلی-مۆسکۆ2020ز.
16-پ . ی . د . بەختیار سەعید مەحمود شوانی: مێژووی سەردەمی عوسمانی-هەولێر2022ز.
17-یوری سێرگێڤیچ کارتسۆڤ: چەند سەرنجێک دەربارەی ئێزدییەکانی تورکیا-وە: سوارە شاکەلی-سلێمانی2022ز.
18-ئینتەرنێت-ویکیپیدیای ئازاد.[1]
ئەم بابەتە 985 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com - 14-01-2023
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): دهۆک
شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی): شنگال
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: مێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 15-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 15-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 16-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 985 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.260 KB 15-01-2023 سارا سەردارس.س.
فایلی وێنە 1.0.1154 KB 15-01-2023 سارا سەردارس.س.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.532 چرکە!