#مەسرور بارزانی# بۆ #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
- نزیکەی دوو ساڵە، کێشەی کۆکردنەوەی داهات و نەمانی پارە لە بانکەکانی سنووری #سلێمانی# و #گەرمیان# و #هەڵەبجە# و #ڕاپەڕین# هەیە.
- شەفافییەت ئەوەیە کە حکومەت، خۆی چاودێری لەسەر کۆی پڕۆسەی کۆکردنەوەی داهاتەکانی بکات، نەک بە تەنیا ئاگاداری ئەو بەشە بێت کە بۆ حکومەت جیادەکرێتەوە.
- سەرکردایەتی یەکێتی، بەرپرسیارن بەرانبەر بەو دۆخەی لە دەڤەری سلێمانی درووستبووە.
- کێشەی داهات و دۆخی دارایی سلێمانی نییە، ئەوەی کە هەیە، داوامان لێ دەکرێت کەیسی تیرۆری هاوکار جاف کپ بکرێت کە ئەمەشیان داواکارییەکی ناڕەوایە.
- یەکێتی داوا دەکات خەرجییەکان بکرێتەوە مەرکەزی، بەڵام پێویستە کۆکردنەوەی داهاتیش بکرێتەوە مەرکەزی.
- پێویستە کۆسپ بۆ پڕۆسەی چاکسازی و یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە درووست نەکرێت.
- پێویستە بە زوویی پەڕڵەمان، دانیشتنی خۆی ساز بکات بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەڕڵەمان بەڕێوەبچێت.
- دەبێت لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەت، وەک حیزب، پاڵپشتی حکومەتی هەرێم بن و نابێت لە ناو حکومەت بن و ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببینن. [1]