کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,285
وێنە
  123,515
پەرتووک PDF
  22,050
فایلی پەیوەندیدار
  125,018
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,934
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,356
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,660
عربي - Arabic 
43,635
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,455
فارسی - Farsi 
15,586
English - English 
8,502
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,024
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,805
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
899
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,929
نەخشەکان 
251
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,633
کورتەباس 
22,097
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,621
MP4 
3,821
IMG 
232,780
∑   تێکڕا 
272,491
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردستانی عیراق لەنێوان باشووری سۆدان و دەوڵەتی داهاتووی فەلەستینیدا
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
کوردستانی عیراق لەنێوان باشووری سۆدان و دەوڵەتی داهاتووی فەلەستینیدا
کورتەباس

کوردستانی عیراق لەنێوان باشووری سۆدان و دەوڵەتی داهاتووی فەلەستینیدا
کورتەباس

د. #خەلیل ئیسماعیل محەمەد#

ناوچەی خۆرهەڵاتی ناڤین؛ یەکێکە لە دیارترین ناوچە تەنگژاوییەکانی جیهان، هەروەها لە ڕووی ئاساییش و سەقامگیرییەوە مەترسیدارترینیانە، ئەوەش بەهۆی پێگە ستراتیژییە پڕ بایەخەکەیەوە، چونکە ئەم ناوچەیە کۆمەڵێک دەوڵەتی تازە دامەزراو لە خۆ دەگرێت و، تا ئێستاش سنووری سیاسییانەی ئەو دەوڵەتانە دواشێوازی کۆتایی خۆیان وەرنەگرتووە، ئەمە سەرەڕای ئەو سامانە سرووشتی و مرۆییەی کە پڕبایەخە لەو ناوچەیەدا بۆ جیهان، بە بەڵگەی ئەوەی بۆ ماوەیەکی مێژوویی دوورو درێژ مەیدانێکی ململانێ بووە لەنێوان دەوڵەتانی زلهێزی دنیادا.
وڵاتانی هاوپەیمان دوا بە دوای یەکەمین جەنگی جیهانی، ئەو دەوڵەتانەیان دابەشکردەوە کە لەژێر قەڵمڕەوی عوسمانییدا بوون، ئێراق و ئوردون و فەلەستین پشکی بەڕیتانیای مەزن بوون، سووریا و لوبنان بەشە پشکی فەڕەنسییەکان بووە، بەڵام نیشتمانی کورد بەسەرچەندین دەوڵەتی ناوچەکەوە تەخشان و پەخشان کرا..
بەو شێوەیە زەمەن لە چارەنووسی گەلی کوردی نووسی کە خاک و ئاوو نیشتمانی پەرت پەرت بکرێت، هاوشێوەی گەلی فەلەستین ئەم موعاناتی پەرتەوازەبوون و دەربەدەربوونەی چێشت، ئەوەش کە دوای ئەوەی لە ساڵی 1948 دەوڵەتی ئیسرائیلی دامەزرێنرا بێ ئەوەی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە هاوسۆزییەکی وا بدۆزرێتەوە کە لەگەڵ قەبارەی کارەساتەکە بگونجێت، بەم شێوەیە بەدرێژایی سەدەی ڕابردوو کاروانی هەردوو گەلی کورد و فەلەستینی گران و قورس بوون، بە قوربانی و گیانفیدایی زۆرو زەبەند تژی بوون..
زەمەن هێشتا لاپەڕەکانی خۆی قەپات نەکردووە بە تایبەت لە هەردوو ناوچەی خۆرهەڵاتی ناڤین و باشووری ئەفەریقادا کە ئێستا هەڵچوونێکی سیاسی گەرم و گوڕ بە خۆوە دەبینن، ئەو جەماوەرە پێشڕەوێتی دەکات کە لە ڕژێمە تۆتالیتاریی و دەسەڵاتە تاک حزبییەکان بێزاربوون و ڕاپەڕیون، بۆیە داوای ڕەوای خەڵکی لە مافی بڕیاردانی چارەنووسدایە، دیارترین ئاماژەش بۆ ئەم حاڵەتە دەرکەوتنی دەوڵەتی نوێ و سیستمی سیاسییانەی ئەلتەرناتیڤە لە ماوەی تەنیا ئەمساڵدا..
لە باکووری ئەفریقیا گەلی باشووری سۆدان توانییان کورسییەک لە ناو کورسییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن، لە بیابانی خۆراواش (باشووری مەغریب) گەلی پۆلیزاریۆ لە هەوڵی بەردەوامدان و دیوارەکانی نیۆیۆرک دەکوتن تا بگەنە داڵانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناڤینیش فەلەستینیەکان کاروباری خۆیان بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتێک یەکلایی کردۆتەوە تا لەم مانگەوە واتە ئەیلول هاوکات لەگەڵ بەستنی خولی تازەی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە ئەم مافەیان ڕابگەیەنن، هاوشێوە گەلی کوردیش لە ئێراقدا لە هەوڵدان تا ئامانجە نەتەوەییە ڕەواکانیان بهێننە دی، لەوانەش دیاریکردنی مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیانە..
بێگومان ئەو ددانپیانانە فراوان و زۆرەی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بە دەوڵەتی فەلەستینی دەنرێت و ئەو ڕۆڵەی نوێنەرانی گەلی فەلەستینی لەسەر زەمینی واقیع دەیگێڕن هەمووی لە ئاکامی قوربانیدان و خۆڕاگری و ئارامگرتنی بەردەوامی ئەو گەلەوە بووە، ساڵی 1974 کاتێک خوالێخۆشبوو یاسر عەرەفات لە دەرگای نەتەوە یەکگرتووەکانی دەدا، ئەم لە دەرگادانە بۆ مێژووی دەرکەوتنی ئەو دەوڵەتە خاڵێکی وەرچەرخان بووە، چونکە توانی بە سیفەتی چاودێر کورسییەک وەدەست بهێنێت، لەو مێژووەوە گەلی فەلەستینی بە بێ ڕاوەستان خشت لە دوای خشت دەخاتە سەر یەکتر تا دامودەزگای دەوڵەتی ئامادەبکات، تا ئەو ئاستەی کە توانراوە بەسەرپەرشتی نێو دەوڵەتیی و لە چوارچێوەی ڕێکەوتنەکانی مەدرید و ئۆسلۆ ببێتە نەیارێکی هاوبەرابەر بۆ ئیسرائیل، بە تایبەتیش لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە..
وێڕای ئەو فشارو پەستانە زۆرەی دەکرایە سەر گەلی فەلەستینی، چ لە دراوسێ و هاوڕێ و هاوسۆزەکانیەوە!، چ بەهۆی ئەو موعاناتانەوە کە لەلایەن دوژمنانیەوە دوچاری دەبوونەوە، بەڵام هەر کاروانی ئەم گەلە نەپچڕاوە، دوایەمین ئاماژەش بەردەوامیی خەباتی بوو بە هەموو ئاڕاستەکانیەوە بەرەو دامەزراندنی کیان و ڕاگەیاندنی دەوڵەتەکەیان..ئەویش دەرکەوتنی ناوی فەلەستینە لە چوارچێوەی تیپەکانی مۆندیالی 2014 کە لە بەرازیل سازدەکرێت..
کاروانی ئەم گەلە بەردەوامەو هەروەها گیان بەخشینیشی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، ئەوەش لە هەڵوێستی یاسر عەرەفاتی سەرکردەی فەلەستینیدا ڕەنگی دایەوە کاتێک لە ساڵی 1997 وەڵامی هۆشدارییەکانی ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی دایەوە بە ڕاگەیاندنی یەکلایەنەی دەوڵەتی فەلەستینی کاتێک پێی وت ( (ڕاگەیاندنی دەوڵەتی فەلەستینی بڕیارێکی فەلەستینی و عارەبی و نێودەوڵەتییە نەک بڕیارێکی ئیسرائیلی) ) .
پێویستە لەسەر هەرێمی کوردستانی ئێراق کە تا ئێستاش کاروانی خەبات ڕانەوەستاوەو بەردەوامە؛ کەڵک لە هەردوو ئەزموونی باشووری سۆدان و گەلی فەلەستینی وەربگرن، باشوورییەکانی سۆدان بۆ دواجار بە دامەزراندنی دەوڵەت و ددانپیانانی ئەو دەوڵەتە لەلایەن سۆدانەوە ئاواتیان هاتە دی و گەلی فەلەستینیش بە بێ ئەوەی چاوەڕوانی ڕەزامەندبوونی ئیسرائیل بکەن؛ بە نیازن لە ناو هۆڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دامەزرانی دەوڵەتەکەی فەلەستین ڕابگەیەنن، لەنێوان ئەم دوو ئەزموونەدا جووڵانەوەیەکی سیاسییانەی فراوانی گەلی کورد هەیە بۆ وەدیهاتنی ئامانجە نەتەوەییەکەی.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 752 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-09-2011 (14 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: سوودان، باشوور
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 17-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 24-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 752 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.532 چرکە!