#مەسعود بارزانی# سەرۆکى #پارتى دیموکراتى کوردستان# لە پیرمام و لەمیانى پێشوازیکردنى لە شاندێکی باڵای ئەمریکا پەیامێکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت و هیچ بیانویەکیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردن قبوڵناکرێت.
شاندە باڵاکەى ئەمریکا کە پێکهاتبوون لە برێت مەکگۆرک ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ئاساییشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و ئامۆس هۆکشتین ڕێکخەری تایبەتیی سەرۆکایەتی بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاساییشی وزە و خاتوو ئالینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئێراق و ژمارەیەک ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بارزانى وتى:خوازیاری ئەوەین لەپێناو تێپەڕاندنی تەحەدیاتەکان و پاڵپشتیکردنی حکومەتی هەرێم، کۆبوونەوە و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوامبێت و هەموو پشتیوانیەکى چاکسازیی هێزەکانى پێشمەرگە دەکەم. [1]