لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داوایەکی ئێرانییەکانی ڕەتکردووەتەوە.
ئەو شاندە ئێرانییەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە
سلێمانیسلێمانی بوون، دوو جار لەگەڵ لاهور شێخ جەنگیش کۆبوونەوەیان کردووە.
کۆبوونەوەکانی شاندە ئێرانییەکان، بۆ گەیاندنی پەیامێک بووە بۆ لاهور شێخ جەنگی، کە ناوەرۆکی پەیامەکەش ئەوە بووە، دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی یەکێتی نەکات و دەست لەو سکاڵایانە هەڵبگرێت لە
بەغدابەغداوە لە دژی حیزبەکەی جووڵاندوویەتی.
وەڵامی لاهور شێخ جەنگی نەرێنی بووە، بۆ شاندە ئێرانییەکە و جەختیکردووەتەوە، کە ئەوەی دەیکات مافێکی ڕەوای خۆیەتی و دەیەوێت بە ڕێگەی یاسایی بەدەستیبهێنێتەوە، کە پێشتر لێی زەوتکراوە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 868 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!