ئەوکاتەی کە عاشقی تۆ بووم و پارەم نەبوو بێمە خوازبێنیت.
ئەوکاتەی کە لەسەر سفرەی مارەبڕین ئەڵقەی ساختەمان گۆڕیەوە و بە هەمووانمان گوت ئاڵتونە.
ئەوکاتەی یەک یەک کچەکانم لە دایکبوون و پارەم نەبوو شیری وشکیان بۆ بکڕم.
ئەوکاتەی کە سەرەتای یەکتر ناسینمان بوو پێت وتم ملوانکەیەکم بۆ بکڕە بە زۆر کەسم وت کەمێک پارەم پێبدەن بەقەرز و پێیان نەدام..
دەزانیت چییە شیرین باش گوێ بگرە
کاتێک پیاوەکان شەرمەزاری ژن و منداڵەکانیان دەبن ، ئەوکات هیچ جیاوازیەکی نییە لەگەڵ مردن بۆیان!
لە فیلمی ڕەحمان 1400
ئێمەی پیاوان ڕۆژانە بەدزی مەرگەوە چەند جارێک ئەگەڕێین و ناهێڵین خودی مردنیش پێمان بزانێت
ئەوان تەنیا یەکجار دەمرن ، ئێمە ڕۆژانە چەند جارێک دەمرین
(هەڵبەت تەنیا ئەو پیاوانەی کە دەفامن نەک هەموومان). [1]
#هێمن عەبدولقادر#