ئەمڕۆ چوارشەممە #18-01-2023# کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان دەزگا و مەکتەب و ژووری هەڵبژاردنەکانی (یەکێتى، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوی ئیسلامی) بەڕێوەچوو.
بە گوێرەى ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، لایەنەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، کە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندان، هەروەها پێویستە یاسای هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان هەموار بکرێتەوە و هاوتەریب کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش کارابکرێتەوە.
هەروەک ئەو چوار لایەنە جەختیانکردۆتەوە، لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کەشێکی گونجاو و سەقامگیر فەراهەمبکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و دیموکراتیانە.
هەریەکە لەیەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو لەبارەگای دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی لە #سلێمانی# کۆبوونەوە و ئامادەییان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن نیشاندا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ #17-01-2023# #مەسعود بارزانی# سەرۆکى پارتى ڕایگەیاند، پێویستە ئەمساڵ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت و هیچ بیانویەکیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردن قبوڵناکرێت. [1]