ئاسیاو گرمەی دێ و ئاردی دیارنییە.
(ئاسیاو: ئاشی ئاو یان ئاشی ئاوگەڕ فەرهەنگی خاڵ. ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێلە بەکاردێ) پەندەکە بە یەکێک دەوترێت کە بەردەوام کاربکات و داهاتی دیارنەبێ. واتە: چەندە ماندوودەبێت، داهاتی دەستکاری ڕۆژانەی نازانرێ چی بەسەردێ و چۆن بەخەرجدەدرێ. [1]