ئاغا و خزمەتکار لێکڕاستبوونەوە، قوربانی و قوربان لەبیرچوونەوە.
بە کەسێکی پلە نزم لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە یان منداڵێک دەوترێت کە لە دۆخێکی پەروەردەیی تایبەتیدا، سیوایی لە کەسە گەورەکەی بووبێتەوە و هیچ ڕێزێک لەنێوانیاندا نەمابێ، واتە: هەرچی باش و خراپ هەیە بەیەکی بڵێن و پەردەی شەرم لەنێوانیاندا دڕابێ. [1]