ئاڵتوون لە قوڕا دیارە.
ئاڵتوون: پێشی دەوترێ زێڕ یان تەڵا. شتی بەهادار لەناو شتی بێبەهادا دیارە و دەناسرێتەوە یان شتی بەهادار لە هەر جێگەیەک بێت بەهاکەی لە دەست نادات. شێخ محەمەدی خاڵ دەڵێت: بە ژنی جوانی هەژار ئەوترێ، هەزار جار ڕەشوڕووت بێت هەر جوانییەکەی دیارە.
[1]